باشترین جۆری خورما و هەنگوین لە فێستیڤاڵەکە نمایش کران.
جووتیاران و هەنگەوانان و خانمانى دەستڕەنگین بەشدارى فێستیڤاڵەکە بوون.
سەرپەرشتیارانى فێستیڤاڵەکە هەوڵدەدەن بیکەنە نەریتى ساڵانە.
هەنگوین و خورما گەرمیان شیرنتر دەکەن، دروشمی پێنجەم فێستیڤاڵی کشتوکاڵیی سنووری ئیدارەی گەرمیانه. جوتیارانی خاوەن باخەکانی خورما، هەنگاوانان و خانمانی دەستڕەنگین بەشدارن لە فیستڤاڵەکەدا و بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
هەوڵدەدەن ئەم فێستیڤاڵە ببێتە نەریت.
هاوشێوەی شارەکانی دیکە ساڵانە دووبارەی بکەنەوە.
ئیدارەی گەرمیان بەرهەمی زۆری هەیە.
داوا دەکات خەڵک بە پیری جوتیارانەوە بێن و بەرهەمەکانیان بکڕن.
چەندین جۆری خورمای باخەکانی گەرمیان لە فێستێڤاڵەکەدا نمایش کران.
خورمای مەجدولی تیدایە، کە گرانترین جۆری خۆرمایه.
جووتیاران لە بارەى خورماى مەجدولى: لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان نرخەکەی دەگاتە 80 دۆلار.
بە هۆی بە نرخیی خورماى مەجدولى لە فڕۆکەخانەکاندا دەفرۆشرێت.
فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەم فێستێڤاڵانە کە ساڵانە بەڕێوەدەچێت، دەرفەتێکی باشه بۆ خاوەن بەرهەمە کوردەوارییەکان، تاوەکو بەرهەمەکانیان لە نزیکەوە بە کڕیاران بناسێنن و بازاریش بۆ خۆیان دروست بکەن.


