ماوەی مانگێکە عێراق هیچ بڕە نەوتێکی بۆ ئەمریکا هەناردە نەکردووە

یاد نەوزاد2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • بۆ چوارەم هەفتەی لەسەر یەک هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا سفرە.

  • ئەمریکا لە 10 وڵاتى جیهانەوە نەوت هاوردەى وڵاتەکەى دەکات.

  • بڕى هاوردەى نەوت بۆ ئەمریکا پێنج ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلە.


ئەو زانیاریانەی لە لایەن ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکاوە ئاشکراکراوە "تێکڕای هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە 10 وڵاتی سەرەکییەوە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا گەیشتووەتە 5 ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کە 5 ملیۆن و407 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە، بەمجۆرەش 107 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.


دابینکەرانى نەوتى ئەمریکا:

  • کەنەدا بە تێکڕا 3 ملیۆن و 902 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پێشەنگی لیستی دابینکەراندایە.

  • ڤەنزوێلا بە 571 هەزار بەرمیل دووەم گەورە هەناردەکاری نەوتی ئەمریکایە.

  • بەڕازیل بە 183 هەزار بەرمیل لە ڕیزبەندی سێیەمدایە.

  • سعودیە بە 176 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا ڕیزبەندی چوارەمی گرتووە.

  • هیچ بڕە هاوردەکردنێکى نەوتی عێراق لە بازاڕی ئەمریکا تۆمارنەکراوە.

بە گوێرەی داتاکان، هاوردەکردنی نەوت هەفتەی ڕابردوو لە مەکسیکەوە گەیشتووەتە 154 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا و کۆڵۆمبیاش 122 هەزار بەرمیل و ئەرجەنتین بڕی 100 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، پاشان گینیا 80 هەزار بەرمیل نەوت و لە کۆتایشدا نەیجیریا 12 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.

ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەى 20 ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەهێنێت و بەمجۆرەش دەبێتە گەورەترین بەکارهێنەری نەوت لە جیهاندا.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

وزەی ئەمریکا: هەفتەی ڕابردوو هیچ بڕە نەوتێک لە عێراقەوە هاوردە نەکراوە

عێراق سێیەم گەورە هەناردەکاری نەوتی ئەمریکایە

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ 83 هەزار بەرمیل دابەزیوە

کارگێڕی زانیاریی وزەی ئەمریکا: عێراق چوارەم گەورە هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

هەناردەنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

یاد نەوزاد

Sun Oct 25 2026

Loading related news...