وەزیرانی دەرەوەی حەوت وڵات لە ئیستانبوڵ کۆدەبنەوە

عەدنان ئەحمەد3 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • وەزیرانى دەرەوەى حەوت وڵات لە تورکیا کۆدەبنەوە.

  • کۆبوونەوەکە بەمەبەستى پێشهاتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستە.


ئەمڕۆ هەینى، 23ـى تشرینى یەکەمى 2026، یەکەمین لوتکەی ئیستانبوڵ بە بەشداریی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا، سعودیە، پاکستان، میسر، فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.


تەوەرى کۆبوونەوەکە

  • پرسی غەززە.

  • پێشهاتەکانی تایبەت بە گەرووی هورمز.

  • دۆخی یەمەن.

  • جەنگی ئۆکرانیا و ڕووسیا.

میدیای تورکیا دەڵێت، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە دەکات، سیاسەتەکانی ئیسرائیل هۆکاریی سەرەکیی گرژی و ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن. هاوکات پشتیوانیی ئەنقەرە دژی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر سعودیە دووپاتدەکاتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ترەمپ: ئێران هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت پێش هەڵبژاردنەکان

Loading related news...