حوسییەکان هێرشیان کردە سەر فڕۆکەخانەی شا فەهد و دوو کەس کوژران

یەسنا ئومێد2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • حوسییەکان لە هێرشەکانیان بۆ سەر فڕۆکەخانەکانى سعودیە بەردەوامن.

  • حوسییەکان لە ئاسماندا لەگەڵ سعودیە و لە زەمینیشدا لەگەڵ حکومەتى یەمەن لە جەنگدان.

  • سعودیە بەردەوام پێگەى حوسییەکان لەناو خاکى یەمەن بۆردوومان دەکات.


لە هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا فەهد لە دەمام، دوو كەس کوژراون، یەکێکیان سعودى و ئەوى دیکەشیان هندى بوو، هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.


بەرپرسانی سعودیە:

  • هێرشەکە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕوویداوە.

  • بەشێک لە بریندارەکان برینیان سووک بووە و بەشێكی دیکە بەهۆی برینی سەختەوە دەناڵێنن.

  • هەڵسەنگاندن بۆ زیانى فڕۆکەخانەکە بەردەوامن.

هەر درەنگانی چوارشەممە، ئەمریکا فەرمانی بە دیپلۆمات و خێزانی کارمەندانی حکومەەکەى کرد سعودیە بەجێبهێڵن.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

فڕۆکەخانەی شا خالیدی نێودەوڵەتی بە داخراوی دەمێنێتەوە

پێکدادانە سەربازییەکان لە یەمەن پێیان ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە

"یەکێکیان بۆ مەدینە هەڵدرا بوو" حوسییەکان بە درۆن هێرشیان کردە سەر سعودیە

یەسنا ئومێد

Thu Oct 22 2026

Loading related news...