دوو ساڵ بەسەر داواکەی باخچەلی بۆ ئۆجەلان تێدەپەڕێت

عەدنان ئەحمەد2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە:

  • لە 2024 وەرچەرخانێکى گەورە لە تورکیا ڕوویدا و باخچەلی داوای لە ئۆجەلان کرد بانگەوازی چەکدانان بکات.

  • لەو کاتەوە پەکەکە چەکى داناوە و خۆى هەڵوەشاندووەتەوە.

  • بەرپرسانى قەندیل و پارتى دەمى بەردەوام ڕەخنە لە دەوڵەت دەگرن و دەڵێن هەنگاوى نەناوە.


22ـی تشرینی یەکەمی 2024، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە وتارێکدا کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی پێشکەشیکرد، ڕایگەیاند، ئەگەر گۆشەگیریی لەسەر عەبدوڵا ئۆجەلان هەڵبگیرێت، با بچێت و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی دەم قسە بکات و لەوێ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ڕابگەیەنێت.

گوتیشى "ئەگەر ئەوە بکات، با گۆڕانکاریی یاسایی بکرێت، بۆ ئەوەی سوود لە مافی هیوا وەربگرێت".


چى ڕوویدا؟

  • ڕۆژێک دوای ئەو قسانەی باخچەلی، عومەر ئۆجەلان، برازای ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ مامی کۆبووەوە.

  • بەوەش گۆشەگیریی سەر ئۆجەلان کۆتاییهات، کە چەند ساڵێک بوو بەردەوام بوو.

  • لەو دیدارەدا ئۆجەلان وەڵامی باخچەلی دایەوە و ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەربڕی.

  • لەو کاتەی عومەر ئۆجەلان لە ئیمراڵی بوو، پەکەکە هێرشی کردە سەر ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی تورکیا و پێنج کەس کوژران.

کاردانەوەى هێرشەکە

  • هێرشەکە پێشهاتە ئەرێنییەکانی ڕانەگرت.

  • باخچەلی ڕۆژی 26ـی هەمان مانگ، داوای کرد، شاندی ئیمراڵی پێکبهێنرێت و دەستبەجێ سەردانی ئۆجەلان بکات.

  • 28ـی کانوونی یەکەم، شاندی ئیمراڵی سەردانی ئۆجەلانی کرد.

  • بەو جۆرەش پڕۆسەکە بە کردەیی و فەرمیی دەستیپێکرد.

لەگەڵ ئەوەی ئۆجەلان بانگەوازی چەکدانانی کرد و پەکەکەش بڕیاری چەکدانانی دا، بەڵام مافی هیوا بە ئۆجەلان نەدرا، کە دەرگای ئازادبوونی بۆ دەکاتەوە و جگە لە شاندی ئیمراڵیش، ڕێگە بە کەس نادرێت سەردانی ئۆجەلان بکات.

باخچەلی تاوەکو ئێستا چەند جارێک ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆجەلان وەفادار بوو بۆ قسەکانی، بۆیە پێویستە مافی هیوا و پێگەی پێبدرێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەنگەرگۆڕین لەناو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی تورکیا بەردەوامە

میدیای تورکیا: 80 هەزار دۆسییەی ئەندامانی پەکەکە ڕادەستی وەزارەتی داد کران

Loading related news...