ناوەندەکانى خوێندن چالاکییەکانیان بۆ یادى 242 ساڵەى دامەزراندنى سلێمانى دەستپێکردووە.
چالاکییەکان کەشێکی پڕ لە جۆش و خرۆش و هونەری باڵی بەسەر هۆڵ و گۆڕەپانەکاندا کێشاوە.
سلێمانی، ئەو شارەی زیاتر لە دوو سەدەیە وەک مەڵبەندی ڕۆشنبیری، ئەدەب و هونەر دەدرەوشێتەوە بەم بۆنەیەوە، لە پەیمانگا و قوتابخانەکان چالاکی تایبەت بە یادی دامەزراندنی دەستیان پێکردووە.
بەشێکی دیکەی یادەکە تەرخانکرابوو بەو کەلتورانەی لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا هاونیشتمانیان لە بۆنەکان ئەنجامی دەدەن.
ئەوانیش خەنەبەندان و هەڵپەڕکێ و نمایشی جلی کوردی و نمایشی شانۆی
هاوکات خواردنە کوردییەکانی دەستی خانمان بەشێکی دانەبڕاوی یادەکەن
تەنیا یادکردنەوەی مێژوویەک نییە، بەڵکو ئاشناکردنی نەوەی نوێیە بە مێژووی پڕ سەروەریی شارەکەیان و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانیان.
لە یادی 242ـەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، سلێمانی بە نەوەکانییەوە هەمیشە بە زیندوویی و پڕشنگداری دەمێنێتەوە.