دەنگی ئامێرەکان، مژدەی قۆناغێکی نوێ دەدەن.
لە ساڵی 2022، نەخشەی خزمەتگوزارییەکانی سلێمانی گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە.
پڕۆژە تازەکان بە تێچووى 264 ملیار دینار لە گەڕەک و شەقامەکانى شارەکە لە جێبەجێکردندان.
لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا، بە بەهای 100 ملیار دینار پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە پارێزگاى سلێمانى جێبەجێ کراون و خراونەتە خزمەتی هاونیشتمانیانەوە.
دروستکردنی یەکتربڕى پێشکەوتوو.
کۆنکرێتکردن و قیرتاو و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ.
فراوانکردنی ڕووبەری سەوزایی.
جموجوڵێکی بێوچان لە سلێمانی دەبینرێت.
ئەم هەڵمەتە چڕەی خزمەتگوزاری، بەرهەمی هەماهەنگییەکی کارای نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتە
ئەو خێرایی و کوالێتییەی ئێستا لە گۆڕەپانی کارکردنی پڕۆژەکاندا دەبینرێت، تۆمارکردنی وێستگەیەکی مێژووییە لە بونیادنانەوەی ژێرخانی شاری سلێمانیدا. هەنگاوێک کە بە بڕوای لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە سلێمانی هاوشێوەی نەبووە.
پەرەپێدانی شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان و تێکەڵکردنیان لەگەڵ پشتێنەی سەوزایی، تابلۆیەکی شارستانی و سیمایەکی سەرنجڕاکێشیان بە سلێمانی بەخشیوە.
لەگەڵ ئەوەشدا، ئاسۆی پڕۆژەکان هێشتا کراوەیە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە بڕی 100 ملیار دیناری دیکە، قۆناغێکی نوێی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بخرێنە سەر شاڕێی جێبەجێکردن.
بە کۆی گشتی، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردووەوە تاوەکو پلانی داهاتووی نزیک، قەبارەی بودجەی تەرخانکراو بۆ ژێرخانی خزمەتگوزاریی سلێمانی دەگاتە زیاتر لە 464 ملیار دینار.
ژمارەیەک کە گوزارشت لە ئیرادەیەکی بەهێز دەکات بۆ گۆڕینی سلێمانی بۆ شارێکی پێشکەوتووتر و سەوزتر و شایستەتر بە دانیشتووانەکەی.