سلێمانی دەرگاکانی بە ڕووی بیرمەندان و دیپلۆماتکاران و بڕیاربەدەستانی دونیادا کردووەتەوە

سلێمانی دەرگاکانی بە ڕووی بیرمەندان و دیپلۆماتکاران و بڕیاربەدەستانی دونیادا کردووەتەوە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • کۆڕبەندی ستراتیجیی سلێمانی، شارەکەی کردووەتە چەقی بە یەکگەیشتنی بیرمەندەکانی جیهان.

  • لە چرکەساتی یەکەمی دەستپێکی گفتوگۆکانەوە، سلێمانی گۆڕا بۆ سەکۆیەکی ستراتیجیی نێودەوڵەتی.

  • کە دەنگ و بیرۆکە دژ بەیەک و جیاوازەکانی کۆکردووەتەوە.

  • پێکەوە نەخشە ڕێگەی چارەسەر بۆ قووڵترین کێشەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابڕێژن.


لە پشت پەردەی پانێڵەکانى کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، ئەوەی بە قووڵی سەرنجی دیپلۆماتکار و توێژەرە بیانییەکانی بە لای خۆیدا ڕاکێشاوە، ڕۆحی زیندووی شارى سلێمانى و ئەو کەشە ئارامەیە کە زەمینەی بۆ دیالۆگێکی ڕاشکاوانە ڕەخساندووە.


میوانان چى لەسەر سلێمانى دەڵێن:

  • بە بڕوای ئەو میوانانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاتوونەتە سلێمانی، لە جوگرافیایەکدا کە زۆرجار دەنگی گرژی و ململانێکان زاڵە، سلێمانی ڕێگایەکی دیکەی هەڵبژاردووە.

  • ئەوان دەڵێن شارەکە مۆرکێکی تەواو جیاواز لە هەموو شار و ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان وەرگرتووە.

لە کۆڕبەندی ستراتیجی سلێمانی، شارەکە وەکو پایتەختێکی زیندووی دیالۆگ وێنا دەکرێت، شارێک کە تێیدا جیهان کۆبووەتەوە بۆ ئەوەی هیوا و ڕێگەچارە بۆ داهاتوویەکی سەقامگیرتر بدۆزێتەوە

کەناڵ8

Fri Nov 13 2026

Loading related news...