پڕۆسەی وردبینی مامەڵەکان کۆتایی هات کە پێشکەشکرابوون بۆ دامەزراندنی 7304 کەس لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک.
چاوەڕوانی مامۆستایانی خۆبەخش و کەسانی خاوەن بڕوانامە هەربەردەوامە.
لە کەرکووک زۆرینەی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی، گرفتی مامۆستاییان هەیە و پشت بە خۆبەخشان دەبەستن بۆ وتنەوەی وانەکان، بۆ بەردەوامی و ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیشیان داوا دەکەن مامۆستایانى خۆبەخش کە بە زیاتر لە دوو هەزار کەس دەخەمڵێندرێن، لەو هەلە بێبەش نەکرێن.
بۆ ماوەی شەش مانگ لە دیوانی پارێزگای کەرکووک لیژنەیەک وردبینی بۆ زیاتر لە 142 هەزار ناوکرد.
کە بۆ دامەزراندنى ئەو حەوت هەزار و 304 کەسە ڕەوانەیان کردبوون.
لیژنەی پەروەردە: لە هەوڵی بەرەوامدان بۆ جێکردنەوەى سێ هەزار و 704 پلە بۆ مامۆستایانى خۆبەخش.
دامەزراندنەکە بەشێوەی گرێبەستە و بۆ ماوەى سێ ساڵە.
چاوەڕوانیەکان بۆ ڕاگەیاندنی ناوی دامەزراوان ، لە کاتێکدایە تاکو ئێستا لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027، هیچ بڕە پارەیەکى بۆ تەرخاننەکراوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە، دەبێت لە پڕۆژەیاسای بودجە پارەى بۆ تەرخانبکرێت، بەم هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا ناوەکان تیروپشکیان بۆ نەکراوە و ئاشکرا نەکراوە.
حەوت هەزار کەس لە کەرکووک دادەمەزرێنرێت؛ پشکنین و هەڵسەنگاندنی ناوەکان تەواوبووە
