
هەنگاو و کارەکان لە چوارچێوەى پڕۆسەى ئاشتیدا بەردەوامن.
بڕیارە بەمزووانە لیژنەیەک لە پارێزەران و سیاسەتمەداران پێکبهێنرێت .
پاش پێکهێنانی لیژنەکە ڕۆژنامەوانان دەچنە ئیمراڵی و چاویان بە ئۆجەلان دەکەوێت.
تەیب تەمەل، یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم)، ڕایگەیاند، بەمنزیکانە لیژنەیەک بە هەماهەنگیی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و بەشداریی چالاکوانان، پارێزەران، سیاسەتمەداران و ڕۆشنبیران دەست بە کار دەکات.
لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەیەک پێکدەهێنرێت و عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەبێتە هەماهەنگیکاری.
پاش ڕاگەیاندنی لیژنەکە، ڕۆژنامەوانانیش دەچنە ئیمراڵی.
دانوستانەکان گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە و ئیدی دەبێت بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆسەی چارەسەریی سەرەڕای ئاستەنگی زۆر، گەیشتووەتە قۆناغێکی دیاریکراو.
ئەو هەنگاوانەی لەمەودوا دەنرێن، بۆ هەمووان سەختن.
بەرپرسەکەى پارتى دەم، گوتیشى "هەلومەرج و بارودۆخەکە وا دەخوازێت، لەماوەیەکی نزیکدا ئەم لیژنەیە دەست بە کارەکانی بکات، بەگوێرەی دانوستانەکان ئەم پرسە دواناخرێت".
هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی لیژنەی چاودێریی پڕۆسەی ئاشتی دەستیپێکرد