
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاڕاستەى هاونیشتمانییانى سلێمانى کرد.
نێچیرڤان بارزانى، سلێمانى بە مەڵبەندى ئەدەب و تێکۆشان ناودەبات.
نێچیرڤان بارزانى لە دەستپێکى پەیامەکەیدا نووسیوویەتى "لە 242ـەمین ساڵیادی بونیادنانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی شاری سلێمانی، مەڵبەندی ئەدەب و هونەر، پایتهختی ڕۆشنبیری و تەواوی دانیشتووانی خۆشەویستی دەکەم".
سلێمانی هەمیشە ناوهندێكى داهێنان و تێکۆشانی گەلی کوردستان بووە.
هیوای گەشەسەندن، ئاوەدانی و ئارامیی زیاتر بۆ سلێمانی و سەرتاسەری کوردستان دەخوازم.
ئەمڕۆ 242 ساڵ بەسەر بونیادنانى شارى سلێمانى تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەوە دەیان چالاکى جۆراوجۆر دەکرێن.
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادى سلێمانی: بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت