سلێمانى زەنگى سەرکەوتنى بەسەر شێرپەنجە لێدا

سلێمانى زەنگى سەرکەوتنى بەسەر شێرپەنجە لێدا

00:00/00:00
نەخۆشخانەى هیوا ناوەندى سەرەکى چارەسەرى شێرپەنجەیە

پووختەى هەواڵ

  • یەکێک لە چالاکییەکانى ساڵیادى بونیادنانى سلێمانى لە نەخۆشخانەى هیوا بوو.

  • بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەکە دەڵێت چیتر شێرپەنجە واتاى مردن نییە.

  • نەخۆشخانەى هیوا پێشکەوتووترین نەخۆشخانەى چارەسەرى شیرپەنجەیە.


لە 242ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، بەڕێوەبەر و پزیشکانى نەخۆشخانەى هیوا لەگەڵ نەخۆشەکان "مژدەیەکی پڕ لە هیوا و زەنگی چاکبوونەوەیان لێدا".


نەخۆشخانەى هیوا:

  • بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، چەند پاڵەوانێکی ئەم نەخۆشخانەیە بە لێدانی زەنگی سەرکەوتن، پەیامی چاکبوونەوەی خۆیان بە کەسوکار و ڕای گشتی ڕاگەیاند.

  • ئەمە تەنیا دەنگی زەنگێک نییە، بەڵکو پەیامێکی ڕوونە بۆ هەموو تووشبووانی شێرپەنجە کە بەردەوام بن، ڕۆژێک دێت ئێوەش سەردەکەون و ئەم زەنگە لێدەدەن.

د. یاد نەقشبەندى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى هیوا:

  • دوو بۆنەمان هەیە، بۆنەیەک ئەوەیە کە بەلای منەوە گرنگترین شتە و شەونخوونیی ئێمە و هیلاکیی ئێمە و کارمەندان و پزیشکان، هاوکاتە لەگەڵ دامەزراندنی شاری سلێمانی.

  • ئەو شارەی کە هەمیشە هەم خۆی هەم هاوڵاتییەکەی بەوە بەناوبانگ بووە کە توانیویەتی زاڵ ببێت بەسەر هەموو سەختییەکانی ژیاندا.

  • لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان بەو ئیمانە و بەو بڕوایەوە، دەست لەناو دەست لەگەڵ کارمەندان و پزیشکاندا، ئیتر بۆ ئێمە شێرپەنجە وشەیەک نابێت کە بیر لە مردن یان کۆتایی ژیان بکەینەوە.

د. یاد نەقسبەندى گوتیشى "ئەم هەموو پاڵەوانانەى کە لێرەن، لای من لە هەموو کەسێک ئازاترن، لە هەموو کەسێک بەئیرادەترن، دەتوانم پێتان بڵێم توانای زاڵبوونتان هەیە بەسەر هەموو قۆناغە قورسەکانی ژیاندا".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا: شێرپەنجەی مەمک یەکسان نییە بە مردن!

بە سەرپەرشتى قوباد تاڵەبانى نەخۆشخانەی 'هیوای گەورە' لە سلێمانی بونیاد دەنرێت

Loading related news...