
لە هەشت مانگدا داهاتى نەوتى عێراق 34.7 تریلیۆن دینار بووە.
داهاتى نانەوتیی عێراق 10.6 تریلیۆن دینار بووە.
داهاتى گشتیی عێراق 45.3 تریلیۆن دینار بووە.
خەرجی گشتى عێراق 78.9 تریلیۆن دینار بووە.
دارایی عێراق 8.3 تریلیۆن دینارى بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان ناردووە.
بە گوێرەى داتایەکى وەزارەتى دارایی عێراق کە گەیشتووە بە کەناڵ8، لە ماوەى 8 مانگى ساڵى 2026دا داهاتى فرۆشتنى نەوت، 34 تریلیۆن و 745 ملیار دینار بووە و 77%ـى کۆى داهاتى عێراقى پێکهێناوە، هاوکات داهاتى نانەوتى 10 تریلیۆن و 628 ملیار دینار بووە و 23%ـی کۆى داهاتى پێکهێناوە.
تریلیۆن و 786 ملیار دینار خەرجى بەکاربردنى هەبووە.
%96ـى کۆى خەرجییەکانى پێکهێناوە.
سێ تریلیۆن و 146 ملیار دینارى بۆ وەبەرهێنان خەرجکردووە.
%4ـى خەرجییەکانى بەرکەوتووە.
عێراق 78 تریلیۆن و 933 ملیار دینار خەرجى گشتیی هەبووە.
بە گوێرەى داتاى وەزارەتى دارایی، وەزارەتى دارایی عێراق، زۆرترین خەرجیی هەبووە و گەیشتووەتە 20 تریلیۆن و 200 ملیار دینار، وەزارەتى ناوخۆ هەشت تریلیۆن و 856 ملیار دینار خەرجیی هەبووە.
هەروەها وەزارەتى پەروەردەى عێراقیش حەوت تریلیۆن و 375 ملیار دینار خەرجیى هەبووەو لە هەشت مانگى ئەمساڵ بەغداد بڕى هەشت تریلیۆن و 379 ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان ناردووە و هەولێریش بڕى 813 ملیار و 386 ملیۆن دینارى وەک داهاتى نانەوتیی ڕادەستى بەغداد کردووە یاخود مەقاسە کراوە لە مووچە وەک پشکى داهاتى نانەوتیی فیدڕاڵى.
بە گوێرەى داتا فەرمییەکانى وەزارەتى دارایی عێراق، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران پێنج تریلیۆن و 280 ملیار دینارو ئەنجوومەنى نوێنەران 388 ملیار و 140 ملیۆن دینار و سەرۆکایەتى کۆمار 31 ملیار و 251 ملیۆن دیناریان خەرج کردووە.
خەرجییەکانى عێراق تاوەكو 2028 بەرێژەی 16% زیاد دەکات
لە چوار مانگی یەکەمدا عێراق 6.6 تریلیۆن دینار کورتهێنانی هەبووە


.jpg)