
ترەمپ یەکەم وێستگەی سەردانەکەی بۆ فلیپین دەبێت و دواتر دەچێتە چین.
لەگەڵ شى جینپینگ و پوتن کۆدەبێتەوە، پێدەچێت لەگەڵ کیم جۆن ئۆنیش کۆببێتەوە.
لە ئێستاوە جیهان چاوی لە دەرئەنجامەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.
پێش بە ڕێککەوتنی بەرەو فلپین، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە گەشتەکەی بۆ ئاسیا، چەندین کۆبوونەوەی گرنگ دەکات و پێدەچێت لەگەڵ کیم جۆن ئۆن، سەرۆکی کۆریای باکووریش کۆببێتەوە.
دەرفەتی بەدەستهێنانی دەستکەوتی زۆر هەیە، پێدەچێت کۆبوونەوەی زۆر گرنگ بکەم.
پەیوەندییەکانی واشنتن و پەکین زۆرباشن.
دوای فلپین سەردانی چین دەکەم و لەوێ لەگەڵ شی جینپینگ و ڤیلادیمیر پوتن کۆدەبمەوە.
لەو کۆبوونەوە سێقۆڵییەدا، گفتوگۆ لەسەر دۆسییەکانی ئێران، ئۆکرانیا و ڕووسیا و ئابووری و بازرگانیش دەکەین.
سەبارەت بە دۆسییەى کۆمپانیا ئێنڤیدیا و دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایە، بە گومانی بوونی پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ ژنێکی چینی و سیخوڕیکردن بۆ ئەو وڵاتە، ترەمپ ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ئەو ژنە سیخوڕە، ڕەنگە سیخوڕ نەبێت.
