
چوونى کۆچبەران بۆ کەناراوەکانى ئیسپانیا بەردەوامە.
حکومەتى مەدرید دۆخى لە ناکاوى ڕاگەیاندووە.
بە گوێرەى ڕاگەیێنراوێکی تیمی بەهاناوەچوونی کۆچبەرانی ئیسپانیا، ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان دوو هەزار و 200 کەس بووە، بە بەلەمی سادە و مەترسیدار لە ئەفریقاوە ڕوویان کردووەتە ئەو وڵاتە.
وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا: لە 10 مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە 28 هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە وڵاتەکە.
حکومەتى ئیسپانیا لە دۆخی لە ناکاوی بۆ بەهاناوەچوونی کۆچبەران ڕاگەیاند.
ڕێگەی دەریایی نێوان ڕۆژئاوای ئەفریقا و دوورگە کەناراوییەکانی ئیسپانیا، یەکێکە لە مەترسیدارترین ڕێگەکانی کۆچبەری لە جیهاندا. هەرچەندە دوورگەکان نزیکەی 105 کیلۆمەتر لە نزیکترین کەناراوەکانی ئەفریقاوە دوورن، بەڵام زۆرێک لە کۆچبەران ڕێگەی درێژتری دەریایی هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی لە چاوی هێزە ئەمنییەکان دوور بکەونەوە.
لە مانگی تەمموزدا، لە ماوەی تەنیا دوو ڕۆژدا دەیان هەزار کەس لە مەغریبەوە چوونە ناو سنوورەکانی سەر بە ئیسپانیا، کە زیاتر لە 140 کۆچبەریان گیانیان لەدەستدا.
بە گوێرەى دوایین ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڵاویکردووەتەوە، لە جیهاندا زیاتر لە 304 ملیۆن کۆچبەر هەن، ئەو ژمارەیە دەکاتە ڕێژەی %3.7ـی کۆی دانیشتووانی جیهان.
ترەمپ: ئيسپانيا بەهۆی پرسی کۆچبەرييەوە مايەپووچ دەبێت
ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە هاتنی لێشاوی کۆچبەران لە مەغریبەوە دەکات