هەوکردنی توندی پێست چۆن دەناسرێتەوە؟

وێنەی پێستێک گرفتی هەوکردنی هەیە
وێنەی پێستێک گرفتی هەوکردنی هەیە

د. شاخەوان سائیب، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانکاری و ڕێککاری، دەڵێت '' ئەم کەسانە  ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی پێست زیاترە''

  • ئەو کەسانەی سیستمی بەرگریی جەستەیان دابەزیوە
  • ئەو کەسانەی نەخۆشیی شەکرەیان هەیە
  • ئەو کەسانەی نەخۆشییەکانی گورچیلەیان هەیە
  • ئەو کەسانەی خواردنەوە کحولییەکان دەخۆنەوە

نیشانەکانی هەوکردنی توندی پێست چین؟

  • بەخێرایی بڵاودەبێتەوە بەتایبەت لە ژێر پێستدا
  • لەسەر ڕووی پێستەکە زۆر دەرناکەوێت
  • خێرا لێدانی دڵ
  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە
  • کاتێک دەست لە پێستی چارەخوازەکە دەدەیت هەست دەکەیت ژێر پێستەکە گازی تێدایە

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر لەسەر نەخۆشییەکانی پێست، دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

پێستم لەبەر هەتاو سووتاوە، چی بکەم؟

ئاسۆ فازیل

Sun Aug 16 2026

Loading related news...