د. نەریمان عەزیز: پشکنینی پێشوەختە مانای ئەوە نییە هەمیشە ئەنجامەکە پاک بێت

ئاسۆ فازیل4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى دیدارەکە:

  • تێکدان و پیسکردنی ژینگە، ئاو، هەوا و خاک مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

  • ئۆکتۆبەر وەکو مانگی هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک لە جیهاندا تۆمار کراوە.


دێسکی تەندروستیی کەناڵ8، دیمانەیەکی تایبەتی لەگەڵ د. نەریمان عەزیز، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی مەمک، سەبارەت بە هۆشیاریی شێرپەنجەی مەمک ئەنجام داوە.


تەواوى گوتەکانى د.نەریمان عەزیز:

  • خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زۆر باشترە لە چارەسەرکردن.

  • خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک تاڕادەیەک ڕوون نییە، چونکە بەتەواوی هۆکاری تووشبوون دیاری نەکراوە.

  • باوترین ڕێگاکانی خۆپاراستن بریتین لە کێشی جەستەی تەندروست، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.

  • تێکدان و پیسکردنی ژینگە، ئاو، هەوا و خاک مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات.

  • دەستکاریکردنی بۆماوەیی خواردن یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە.

  • یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکانی کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکەیە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، چونکە چارەسەرکردنی شێرپەنجە لە قۆناغە پێشکەوتووەکاندا تاوەکو ڕادەیەک ئەستەمترە.

  • بەشێک لە خێزانەکان بۆماوەیی تووشبوون بە شێرپەنجەی بۆماوەییان نییە و بەشێکیشیان بۆماوەیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی مەمک هەیە.

  • ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە مانای ئەوە نییە هەمیشە ئەنجامەکە پاکبێت، بەڵکو مانای ئەوەیە ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە ئەرێنی بوو و کەسەکە تووشی شێرپەنجە بوو، لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێت و زوو چارەسەر بکرێت.

  • لە ڕووی باری دەروونی و جەستەییەوە کاریگەرییە نەخوازراوەکانی شێرپەنجە لەسەر تەندروستیی چارەخواز کەم دەبێتەوە ئەگەر شێرپەنجەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا دەستنیشان بکرێت.

  • چارسەرە باوەکانی شێرپەنجەی مەمک بریتین لە: نەشتەرگەری، چارەسەری کیمیایی، چارەسەری بەرگری.

  • ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی گرێکانی شێرپەنجەی مەمک لە ئێستادا پێشکەوتووترە و پێویست ناکات تەواوی مەمکەکە لاببرێت.

  • وەرگرتنی نموونەی شانەی شێرپەنجەیی مەمک و ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی گرێکانی شێرپەنجەی مەمک، بەهیچ شێوەیەک نابێتەهۆی زیادبوون و بڵاوبوونەوەی گرێ شێرپەنجەییەکان.

  • لەبری ئەوەی شێرپەنجە کۆتایی بە تۆ بێنێت، تۆ بەهێزبە و کۆتایی بە شێرپەنجەکە بێنە.

ئاسۆ فازیل

Mon Oct 26 2026

Loading related news...