د. شلێر فایەق: بەشێک لە هەوکردنەکانی پێست ئاسایین و بەشێکیشیان مەترسیدارن

پوختەی هەواڵەکە

  • هەوکردنەکانی پێست، دەکرێت بەهۆی تووشبوون بە بەکتریا، ڤایرۆس و کەڕووەکانەوە بێت

  • نیشانە نائاساییەکانی هەوکردنی پێست بریتین لە: زیپکەی کێمدار، هەڵدان و ڕەشبوونی پێست


هەوکردنی ئەندامەکانی جەستە یەکێکە لە حاڵەتە تەندروستییە باوەکان، بەشێکیان مەترسیدارن و بەهۆی تووشبوون بە هەندێک جۆری بەکتریا و ڤایرۆسی مەترسیدارەوە ڕوودەدەن کە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن، چارەسەری هەوکردنەکان بە پێی جۆری هەوکردنەکە و ئاستی توندی حاڵەتەکە دەگۆڕێت، هەوکردنەکانی پێست، چەندین جۆری جیاوازیان هەیە، د. شلێر فایەق، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری، چەند ڕێنماییەک سەبارەت بە هەوکردنەکانی پێست دەخاتەڕوو


د. شلێر فایەق، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری، سەبارەت بە جۆرە باوەکانی هەوکردنی پێست، دەڵێت:

  • پێست گەورەترین ئەندامی جەستەیە و یەکێک لە ئەرکەکانی پاراستنی جەستەی مرۆڤە لە هەوکردن

  • هەندێکجار پێستیش تووشی هەوکردن دەبێت

  • هەوکردنی پێست چەندین نیشانەی هەیە و هەندێکیان ئاساین و هەندێکیان مەترسیدارن

جۆرە باوەکانی هەوکردنی پێست

  • هەوکردن بەهۆی بەکتریا: ئەم جۆرە هەوکردنە بە بڵۆقێکی بچوکی سوور دەست پێدەکات کە بەرە بەرە گەورە دەبێت، چارەسەری هەوکردنەکان بەپێی توندیی هەوکردنەکە دەگۆڕێت

  • هەوکردن بەهۆی ڤایرۆس: دڕکەومێکوتە، سوورێژە و بالوکە چەند نمونەیەکن، ئەم جۆرە هەوکردنە زۆربەی کات یەک بۆ دوو مانگ دەخایەنێت، بەڵام جۆرە مەترسیدارەکانی دەکرێت بگەنە هەشت مانگ و نیشانەکانی بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە دەگۆڕێت

  • هەوکردن بەهۆی کەڕووەکان: کەڕووەکان زیاتر لە شوێنی شێداردا گەشەدەکەن، وەک بنباڵ و پێیەکان

  • هەوکردن بەهۆی مشەخۆرەکان: ئەم جۆرە هەوکردنە زۆربەی کات تەنیا لە پێستدا نییە و دەگوازرێتەوە بۆ خوێن

نیشانە ئاساییەکانی هەوکردنی پێست

  • سووربوونەوە

  • خوران

  • ئازار

نیشانە مەترسیدارەکانی هەوکردنی پێست

  • بلق و لیر

  • زیپکەی کێمدار

  • هەڵدانی پێست

  • ڕەشبوونی پێست

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

هەوکردنی توندی پێست چۆن دەناسرێتەوە؟ | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Wed Oct 28 2026

Loading related news...