ئیسپانیا و مەغریب لەسەر سیر شەڕیانە

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارێک لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵى مەغریبەوە دەرچووە.

  • ئیسپانیای نیگەران کردووە و یەکێتی ئەورووپای هێناوەتەسەر خەت.

  • مەغریبیەکان سیرێکی زۆر دەخۆن.

  • خواستی ناوخۆیان بۆ سیر ساڵانە40 هەزار تۆنە.

  • واتە هەر مەغریبییەک لە ساڵێکدا زیاتر لە کیلۆگرامێک سیر دەخوات.


لە ساڵانی ڕابردوودا مەغریبییەکان بۆ پڕکردنەوەى خواستی ناوخۆ پەنایان بۆ هاوردەکردن دەبرد لە ئیسپانیاوە، بەڵام ساڵ بە ساڵ قەبارەی هاوردەکردنیان کەمکردووەتەوە، بۆ نموونە لە 2024 زیاتر لە 15 هەزار تۆنیان هاوردەکردووە بەڵام لە 2025دا کەمییان کردووەتەوە بۆ 11 هەزار تۆن و لەمساڵیشدا گەیشتوونەتە نزیک لە ئاستی خۆبژێویی.


بەرهەمهێنانى سیر لە مەغریب

  • ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 21 هەزار تۆنیان بەرهەمهێناوە.

  • وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران و ساغردنەوە سیرى ناوخۆى مەغریب، هاوردەکردنی سنووردار کردووە بۆ ماوەی 18 مانگ.

  • بەمەش مەغریب کەمترین بڕ لە سیر هاوردە دەکات.

  • ئیسپانیا کە هەناردەکاری سەرەکیی سیرە بۆ مەغریب، ئەم بڕیارە وەبەرهێنەرانی سیری ئیسپانیای تووڕە و نیگەرانکردوە.

  • داوا لە یەکێتی ئەورووپا دەکەن بێتە سەرخەت ئەو گرفتەیان بۆ چارەسەر بکات.

کۆمەڵەی نیشتمانیی بۆ بەرهەمهێنان و بازرگانیی سیر:

  • بازاڕی مەغریب شوێنێکی سەرەکییە بۆ سیری ئیسپانی.

  • لە ساڵی 2024، زیاد لە 15.000 تۆن هەناردە کراوە بۆ مەغریب.

  • دەکاتە 10.74%ـی کۆی هەناردەی ئیسپانیا.

  • لە ساڵى 2025، کەمکراوەتەوە بۆ 11.000 تۆن.

  • دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا داوا دەکەن حکومەتی ئیسپانیا و کۆمسیۆنی ئەورووپا ڕێوشووێنی بەپەلە بگرنەبەر.

  • پێداچوونەوە بە شێوازیی ڕێگرییەکەی مەغریب بکرێت.

  • پەڕەیەکى نوێ لەسەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە هەڵبدرێتەوە.

  • ڕێوشووێنی بەرگریی و پێویست لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر.

  • حکومەتی ئیسپانیا و یەکێتی ئەووروپا کار دەکەن بۆ پاراستنی بەرهەمى جووتیارانی ئیسپانیا.

لە بەرامبەردا ڕێدۆوان ئێل ئاور، بەرپرسی فەرمانگەی جێبەجێکاری فیدراسیۆنی نیشتمانی بەرهەمهێنەران و بازرگانانی سیر لە مەغریب دەڵێت: "مەغریب توانای خۆبژێوی لە سیردا بەدەستهێناوە، بەشی زیاتر لە ساڵ و نیوێک بەرهەمیان هەیە، کە قەبارەیان گەورەیە بە کوالێتییەکی باش، لە کاتێکدا پێشتر ئەو سیرەی لە ئیسپانیاوە هاوردەیان دەکرد 20٪ـی لە ڕووی قەبارەوە زۆر بچوک بوون.

دەشڵێت: "زیانگەیاندن بە جووتیارانی سیری مەغریب لە پێناو دڵخۆشکردنی جووتیارانی مەغریب ژیرانە نییە، کردنەوەی دەروازەکان بەڕووی هاوردەکردنی سیری ئیسپانیا مەترسی لەسەر بژێوی ژیانی نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی درووستدەکات، کە کاری بەرهەمهێنانی سیری ناوخۆیی دەکەن".

وەک ئەوەی خوێ بکات بە سەر برینی ئیسپانییەکانیش گوتوویەتی: "جووتیارە مەغریبییەکان تاوەکو ئێستا 20٪ـی بەرهەمی خۆیان خستووتە بازاڕەوە چونکە سیر لە وەرزی سەرمادا زیاتر خواستی لەسەرە و ئەوەندە بەرهەمیان هەیە کە دەتوانین بڵێن مەغریب خۆی لە هاوردەکردنی بەرهەمی بیانی دەپارێزێت، بەنرخێکی هەرزانتر لە نرخی سیرە بیانییەکان".

نرخی یەک کیلۆگرام سیری ناوخۆیی لە مەغریب بە وشکی، لە نێوان 10 بۆ 16 درهەم دایە کە دەکاتە کەمتر لە دوو دۆلار بۆهەر کیلۆگرامێک.

یاد نەوزاد

Mon Nov 09 2026

Loading related news...