لە داهاتی نانەوتییەوە؛ زۆرینەی مووچەی کەڵەکەبووی خانەنشینان پاکتاو کراوە

ژمارەیەک لە خانەنشینان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەدا
ژمارەیەک لە خانەنشینان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەدا

پووختەی هەواڵەکە

  • بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ8 زۆرینەى مووچەى کەڵەکەبووی خانەنشینان پاکتاو کراوە.

  • بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان تەواو بکرێت.

  • لە داهاتى نانەوتیی مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان دابین دەکرێت.


بەگوێرەى بەدواداچوونەکانى کەناڵ8، کە لە بەرێوەبەرایەتیى گشتیی خانەنشینانى سەر بە وەزارەتى دارایی و ئابوورى دەستیکەوتووە، لەڕێگەى تەرخانى دارایی داهاتى نانەوتییەوە، زۆرینەى مووچەى کەڵەکەبووی خانەنشینان پاکتاوکراوە.


بەرێوەبەرایەتیى گشتیى خانەنشینان:

  • لە مانگى نیسانى ئەمساڵەوە پاکتاوکردنى مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان بەگوێرەى مووچەکانیان بەردەوامە.

  • بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەى کەڵەکەبووى خانەنشینان تەواو بکرێت ئەگەر پارەى بەردەستى داهاتى نانەوتیی هەبێت.

  • سەرەڕاى ئەوەى وەزارەتى دارایی فیدراڵ مانگانە بەشێک لە تەمویلى مووچە و شایستە داراییەکانى خانەنشینانى شارستانى و سەربازى ڕەوانە نەکردووە، بەڵام لە داهاتى نانەوتیی پارێزگاکان تەرخانى دارایی بۆ خانەنشینان دابینکراوە.

  • مانگانە ئەو خانەنشینانەى مووچەى کەڵەکەبوویان لاى حکومەت مابوو، هەر جارێک سێ مووچە یاخود چوار مووچە و پلە باڵاکانى وەک لیوا و عەقید و عەمید دوو مووچەیان پێدراوە.

  • لە سلێمانى ژمارەیەکى زۆر کەم لە خانەنشینان ماونەتەوە کە مووچەى کەڵەکەبوویان لاى حکومەت مابێت.

  • لە دوو مانگى داهاتوو هەوڵدەدرێت هەموو مووچە کەڵەکەبووەکان تەرخانى داراییان بۆ ئامادە بکرێت تاوەکو هیچ خانەنشینێک مووچەى کەڵەکەبووى لاى حکومەت نەمێنێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەى ڕاگەیێندراوەکانى وەزارەتى دارایی و ئابوورى لە 10 مانگى ڕابردوودا، وەزارەتى دارایی عێراق بەردەوام بووە لە بڕینى تەمویلى شایستە داراییەکانى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان، کە بڕى چوار ملیارو 476 ملیۆن دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم نەناردبوو.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

کەی لێبڕینی 3٪ـی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان کۆتایی دێت؟

Loading related news...