نرخى فستق لە هەرێمى کوردستان گران بووە.
هۆکارە ئابوورییەکان و نەبوونى سەرچاوەى خۆوماڵى هۆکارى بەرزى نرخەکەیەتى.
بە هۆی بەرزی نرخی فستق مەترسیی هەیە کە ئیتر لەمەودوا مێزی میوانداریی هاونیشتمانیان لە هەرێمی کوردستان ئەو جۆرە چەرەسە لەدەستبدات، چونکە هێشتا فستقی خۆماڵی بە پیشەسازی نەکراوە و هەرێمی کوردستان چاوی لە هاوردەیە.
ئێستا نرخی فستق لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.
تەنیا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، نرخی هەر کیلۆگرامێک لە فستقی هاوردە، نزیکەی 10 هەزار دیناری چووەتە سەرەوە.
ئەم بازدانە خێرایەی نرخ، کڕیار و فرۆشیارانی تووشی شۆک کردووە.
ئەم گرانبوونە لە ناکاوە بۆ هۆکارەکانی وەک دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکیە.
هەروەها زیادبوونی ڕێژەی گومرگ لەسەر سنوورەکان دەگەڕێنرێتەوە.
ئەم دۆخە نوێیە وایکردووە، فستق لە لیستی پێداویستییە سەرەکییەکانی ماڵان بچێتە دەرەوە.
تەنیا چینێکی دیاریکراو بتوانن بەرگەی نرخەکەی بگرن.
دوکاندار و هاونیشتمانیان دەیانەوێت پشتیوانی لە چاندن و بەرهەمهێنانی فستقدا بکرێت.
تاوەکو خواست لەسەر هاوردە کەمبێتەوە و لە گۆڕانە خێراکاندا نرخەکان بە جێگیری بمێنێتەوە.
لە نێوان تێچووی بەرزی هاوردەکردن و دابەزینی هێزی کڕینیدا، بازاڕی چەرەسات بە قۆناغێکی بێدەنگدا تێدەپەڕێت و چاوەڕوانی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ جێگیرکردنی نرخەکان دەکات.