پووختەى ڕاپۆرت
خوێندکارانی قوتابخانەی ڕووناکی لە سلێمانی ماڵئاوایی لە دەبە پلاستیکییەکان دەکەن.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی "چوارگۆشەی ژیان"ـدا، دەبنە خاوەنی دەبەی ستیلی تەندروست و زیرەک.
پڕۆژەکە سیستەمێکی تەواوە لە دابینکردن و پاڵاوتنی ئاو لەناو خوێندنگەکەداو هەر دەبەیەکیش کە دەدرێتە خوێندکاران بارکۆدێکی تایبەتی لەسەرە و بە سیستەمی فلتەرەیشنی ئاوی قوتابخانەکەوە بەستراوەتەوە. بەمەش دایک و باوکان دەتوانن دڵنیابنەوە لە سەلامەتی ئەو ئاوەی منداڵەکانیان دەیخۆنەوە.
ئەگەر تەنیا 100 هەزار خوێندکار بەشداری بکەن.
لە ماوەی یەک ساڵی خوێندندا ڕێگری لە بەکارهێنانی 18 ملیۆن بتڵی پلاستیکی دەکرێت.
کە دەکاتە زیاتر لە 500 تۆن خاشاکی پلاستیک.
هاوکات، ئەم هەنگاوە باری دارایی خێزانەکانیش سووک دەکات.
بە گشتی چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار خەرجی کڕینی ئاو دەگەڕێنێتەوە بۆ گیرفانی هاونیشتمانییان
پلانی داهاتووش فراوانکردنی پڕۆژەکەیە بۆ تەواوی ناوەندەکانی خوێندن.
لە کاتێکدا ڕۆژانە لە شاری سلێمانی نزیکەی هەزار و دوو سەد تۆن پاشماوە کۆدەکرێتەوە و بەشێکی بەرچاوی پلاستیکە، خوێندنگەکانیش وەک ناوەندێکی قەرەباڵغ بەشدارن لە بەرهەمهێنانی ئەم پاشماوەیەدا.هەربۆیە پڕۆژەی چوارگۆشەی ژیان دەویەوێت بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئەو پیسبوونە ژینگەییەدا.