
بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە.
جەخت لە جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى حکومەت کرایەوە.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە فراکسیۆنی هاوپەیمانیی عەزم کرد لە ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆیان لەسەر ژمارەیەک دۆسییە و پرسی پەیوەست بە لایەنەکانی خزمەتگوزاری، ئەمنی، سیاسی و ئابووری کرد.
عەلى زەیدی جەختی لە بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی کارنامە و سیاسەتەکانی کابینەکەی کردەوە.
ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
چەسپاندنی سەروەریی یاسا.
پاراستنی سەروەریی عێراق پارێزگاریکردنە لە سامانی نیشتمانی.
هەوڵدەدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا، پڕۆژەیاسایى بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بکەن.
بە مەبەستی گفتوگۆکردن و دەنگدان لەسەری.
بە گوێرەى ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرۆک و ئەندامانی هاوپەیمانیی عەزم، پشتیوانییان خۆیان بۆ هەوڵەکانی زەیدی و کارنامەی حکومەتەکەی دووپات کردووەتەوە، بە تایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و جێبەجێکردنی یاسا.
