
زەیدی: نابێت هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەتدا هەبێت.
زەیدی: لە جورفولسەخرەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتى دەوڵەت دەستپێدەکات.
عەلى زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، دوو ئامۆژگاریی هێزە ئەمنییەکان دەکات، ئەوەش دانبەخۆدا گرتن و داناییە، چونکە ئەوان لە جەنگدا نین و سەرجەم ئەوانەی لە جورفولسەخرن برای ئێوەن، هیچ دووژمنێک لە نێوانتان نییە.
هەمووان ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن.
خوێنی ئەوان خوێنی ئێمەیە.
ئەم قۆناغە پێویستی بە ڕۆحییەتی یەکترقبوڵکردنە نەوەک پەراوێزخستن.
تەواوی هێزە ئەمنییەکان لە ژێر یەک ئاڵا، یەک سەرکردایەتی و یەک یاسادا کۆدەبنەوە.
هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەوڵەت نابێت.
هیچ چەکێک بوونی نابێت جگە لە چەکی عێراق.
هیچ بڕیارێک بوونی نامێنێت جگە لە بڕیاری عێراق.
هیچ ئاڵایەکیش لە سەرووی ئاڵاکەیەوە نابێت.
گەلی عێراق قسەی خۆی کرد و لەگەڵ دەوڵەت و پاراستنی سامانی عێراق وەستا.
گەندەڵی و یاخیبوون لەباربرا.
سەلماندتان کاتێک عێراق یەکگرتوو دەبێت، هیچ شتێک لەبەردەمیدا ناوەستێت.
لە جورفولنەسڕەوە سەرەتای سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا دەستپێدەکات.
تاوەکو بەرەنگاری گەندەڵی و چەکی دەرەوەی دەوڵەت ببنەوە.
ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتووی بەهێزی دادپەروەرە، کە دەستوور و یاسا حوکمی دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ دواى ئەوەى بە بڕیارى عەلى زەیدى، فەرماندەى گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییە ڕاسپێردراوەکان بەرەو جورفول، لاى خۆیەوە، ئەحمەد حاتەم، فەرماندەی بارەگای کۆنتڕۆڵی جورفولسەخر ڕایگەیاند، لە کاتژمێری 6ـى بەیانیی ئەمڕۆ هەینییەوە، بارەگای کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، ئاڵوگۆڕی هێزەکان دەستیپێکردووە و لە سبەی ڕۆژى شەممەوە، دەستدەکرێت بە کردنەوەی ڕێگە سەرەکییەکان.
.jpeg)
فەرماندەی بارەگای کۆنتڕۆڵی جورفولسەخر: ئاڵوگۆڕی هێزەکان دەستیپێکرد