
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوریسیۆ پۆچەتینۆی ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی ئەمریکا، ڕەزامەندی سەرەتایی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی دەربڕیووە و دانوستانەکان لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆچەتینۆ ئارەزوویەکی زۆری هەیە بۆ ئەوەی سەرکردایەتی پڕۆژەی داهاتووی شەیتانە سوورەکان بگرێتە دەست، و تەنیا چاوەڕێی هەنگاوێکی فەرمییە لەلایەن کارگێڕی یانەکەوە بۆ پەیوەندیکردن بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکاوە.
لە ئەگەری ڕێککەوتنی کۆتایی، پۆچەتینۆ دەستبەجێ واز لە پۆستەکەی دەهێنێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا بەو پێیەی مەرجێکی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بە بڕی10 ملیۆن دۆلار لە نێوان هەردوو لادا جێگیر کراوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا دەخرێتە کار.