
یانەی چێڵسی یاریزانەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە یاریی فانتاسی نەکەن، چونکە دەبێتە هۆی ئاشکرابوونی پلانە نهێنییەکان.
بەرپرسانی چێڵسی کاتێک بەوەیان زانیوە، کە لە 24ی مانگی ڕابردوو مۆرگان ڕۆجەرز و بەشێک لە یاریزانەکان لە تیمەکانی خۆیان لە فانتاسی چوون ناوی جواو پیدرۆیان لابردووە، بەوەش شارەزایانی بوارەکە پێیان زانیوە و ئەوانیش ناوی یاریزانەکەیان دوورخستووەتەوە، بەوەش پلانەکەیان پێشوەختە ئاشکرا بووە کە جواو بەشداریی یارییەکە ناکات.
بەم هۆیەوە ئەلۆنسۆ یاریکردنی فانتاسی لە یاریزانەکانی قەدەغە کردووە.