
پوختەی هەواڵ:
- مان یونایتد ئەنجامەکانی خراپە و لە ناوچەی دابەزینە
- مایکڵ کاریک دووردەخرێتەوە
- کۆنتێ و پۆچێتینۆ بەهێزترین بەربژێرن
- میدیاکان بەهێزترین ئەگەرەکانیان بڵاوکردەوە
پاشەڕۆژی مایکڵ کاریک لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد ڕووبەڕووی گومان و ناڕوونییەکی گەورە بووەتەوە، بە شێوازێک کە پێگەی کاریک لە یانەکەدا ڕۆژ بە ڕۆژ لاوازتر دەبێت و مەترسی لەسەر داهاتووی دروست بووە.
ئەم دۆخە نەخوازراوە دوایزنجیرەیەک ئەنجامی خراپ لە ڕکابەرییەکانی پرێمەرلیگدا هات، کە یانەکەی خستە ناو دۆخێکی هەستیارەوە.
سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی یونایتد خەریکی هەڵسەنگاندنێکی وردی دۆخەکەن و چارەنووسی ڕاهێنەر لە ژێر لێپرسینەوەی بەردەوامدایە.
چەندین ڕاهێنەر لە نمونەی، جولیان ناگلیسمان، ئەنتۆنیۆ کۆنتێ، ئونای ئێمری، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و ئیدی هاو بەربژێرن بۆ شوێنی کاریک.
لە لایەکی ترەوە، ناوی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ وەک یەکێک لە دیارترین و بەهێزترین بژاردەکان دێتە پێشەوە بۆ ئەوەی جێگەی کاریک بگرێتەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئەوەیان خستووەتەڕوو کە پۆچێتینۆ، ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی گوێبیستی پێشنیارەکان بێت و دانوستان لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە بکات
جگە لەو، ئەنتۆنیۆ کۆنتێش هەیە، کە ئەویش ڕەزامەندی دەربڕیوە، بەڵام پۆچێتینۆ بەهێزترین بەربژێرە، لەسەر مەرج و پلانەکان ڕیککەوتوون و ئەگەر گرێبەست بکات تا ساڵی 2030 بەردەوامەبێت، بەڵام ئەگەر بیانەوێت دەبێت یانەکە 10 ملیۆن دۆلار بدەن بە هەڵبژاردەی ئەمریکا چونکە بەو مەرجە گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێتەوە.
سەرکردایەتی یانەی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت بڕیارێکی چارەنووسساز بدەن بۆ ئەوەی پێگەی یانەکە لە خولەکەدا ڕزگار بکەن و هاوسەنگی بۆ تیپەکە بگێڕنەوە، بە جۆرێک کە چەند کاتژمێری داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت لە دیاریکردنی چارەنووسی تەکنیکی تیپەکە و دەستنیشانکردنی ڕاهێنەری نوێ بۆ قۆناغی داهاتوو.