عێراق و فەڕەنسا دۆسییەی ئاسایشی کەشتیوانی و وزە تاوتوێ دەکەن

شۆڕش محەمەد4 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەی هەواڵەکە

  • فوئاد حسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ ئەلیکساندەر گارسیا، باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق کۆبووەوە.

  • لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئاسایشى کەشتیوانى لە گەرووى هوورمز و پەرەسەندنەکانى ناوخۆى فەڕەنسا کردووە.


وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕاگەیێنراوێکى لەبارەى کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى دەرەوەى عێراق جەختى لەسەر پتەوکردنى پەیوەندییە مێژووییەکانى نێوان هەردوو وڵات و گرنگى برەودان بە هەماهەنگیی سیاسی و ئابووریى و وەبەرهێنان لە نێوان هەردوولا کردەوە.


ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە:

  • باس لە پەرەسەندنەکانى دۆخى ناوخۆى فەڕەنسا و خۆپیشاندانەکانى ئەمدواییە و هۆکارەکانى کراوە.

  • تاوتوێى چالاکیی کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق کراوە.

  • چۆنیەتى بەرفراوانکردنى وەبەرهێنانی فەڕەنسا لە عێراق و کارئاسانیکردن بۆ کارەکانیان، کراوە.

  • لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەردانەکانى عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کراوە بۆ چەند وڵاتێکى کەنداو و ناوچەکە.

  • پەرەسەندنەکانى دۆخى هەرێمایەتى و بەتایبەت ئاسایشى کەشتیوانى لە گەرووى هوورمز و کاریگەریى لەسەر ئابووریى و بازاڕەکانى وزە تاوتوێ کراوە.

  • لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر کەمکردنەوەى گرژییەکان و پشتبەستن بە چارەسەری دیپلۆماسى.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

عێراق 13 ملیۆن دۆلاری بلۆککراو لە بانکەکانی فەرەنسا دەگەڕێنێتەوە

شۆڕش محەمەد

Fri Oct 23 2026

Loading related news...