
بزووتنەوەى نوجەبا: هەڵوێستمان لە بارەى بەشدارینەکردن لە پڕۆسەى سیاسى نەگۆڕاوە
نوجەبا: لە فەرهەنگماندا شتێک نییە بەناوى چەکدانان.
عەبدولقادر کەربەلائى، یاریدەدەرى سەربازیى بزووتنەوەى نوجەبا، لە ڕاگەیێنراوێکدا کە لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت، بڕیارەکەیان وەکخۆی ماوە پەیوەست بە بەشدارینەکردن لە پڕۆسەى سیاسى و نەگۆڕاوە.
ئەوەى پەیوەستە بە چەکى مقاوەمە، لە زاراوە و ئەدەبیاتیاندا شتێک نییە بەناوى (کۆکردنەوە، ڕادەستکردن و دانانى چەک).
بەرزترین ئاواتیان ئەوەیە ڕۆژێک بێت عێراق ببێتە وڵاتێکى ئاوەدان و گەشەکردووى خاوەن سەروەرى.
عێراق خاڵی بێت لە گەندەڵى و دانیشتووانەکەى بە ئاسایش و ژیانێکى شکۆمەندانە شاد بن.
بزووتنەوەى نووجەبا، بەشێکە لە مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق، یەکێکە لەو گرووپانەى ڕەتیکردووەتەوە چەک دابنێت.
گوتەبێژی نوجەبا لە چاوپێکەوتنی کەناڵ8: وادەی دیاریکراو بۆ چەکدانان بە هیچ شێوەیەک گونجاو نییە





