
گەڕاندنەوەى بودجە بۆ وەزارەتى دارایی عێراق پەیوەستە بە زیادکردنى ژمارەى وەزارەتەکان.
فراکسیۆنى یەکێتى: دەرفەتە کورد دەست بە گفتوگۆکانى بکاتەوە.
فراکسیۆنى یەکێتى: ڕەشنووسى بودجەکە بۆ هەرێمى کوردستان زۆر خراپە.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فڕاکسیۆنى یەکێتی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، ڕەشنووسى بودجە بۆ هەرێمى کوردستان زۆر خراپە، گەڕاندنەوەى بودجە دەرفەتە بۆ هەرێمى کوردستان و بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوو شاندێک لە هەرێمى کوردستانەوە بە مەبەستى گفتوگۆ لەسەر پشکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداد بکات.
ڕێژەى دانیشتووان.
نەوت و غاز.
بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان.
ئەمساڵ حکومەتى فیدراڵ جیاواز لە ساڵانى ڕابردوو لە کاتى ئامادەکردنى ڕەشنووسى بودجە بە فەرمى بانگێشتى شاندى هەرێمى کوردستانى کرد، بەڵام زۆرینەى داواکارییەکانى پشتگوێخست و هەوڵى سەپاندنى مەرجەکانى خۆی لە بودجە دەدات، جارێکى دیکە ناردنى بودجەى هەرێمى کوردستان دەبەستێتەوە بە چەند کۆت و بەندێکەوە.





