جارێکی دیکە پرسی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان دێتەوە بەرباس.
کابینەی نۆیەم پەیڕەوی لە مەرکەزییەت کردووە و دەسەڵاتەکان لە یەک کەس و گرووپێکدا کۆکراونەتەوە.
ئەم مۆدێلە زیانی زۆری هەبووە و ئێستا هەوڵی ڕاستکردنەوەی دەدرێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چەندین بۆنەدا بە ڕوون و ڕاشکاوی بۆچوونی خۆی لەم بارەیەوە دەربڕیوە و جەختی لە لامەرکەزییەت کردووەتەوە.
پرسی کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی یەک کەس، بە کەسیکردن و حیزبیکردنی پرۆسەی بەڕێوەبردنی هەرێمی کوردستانی خستووەتە تونێلێکی تاریکەوە، کە چارەنووسی کابینەی نوێ و حکومەتی داهاتووی لێوە دیار نییە.
پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، زیانمەندی یەکەمی بە کەسیکردنی پرۆسەی حوکمڕانی و کۆکردنەوەی دەسەڵات بوون لە دەستی یەک کەسدا.
بەشێک لە لایەنەکان داوای شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سیستمی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکان دەکەن.
یەک ساڵ لەمەوبەر و بەر لە ڕوودانی ناکۆکییەکانی ئەم مانگەی نێوان یەکێتی و پارتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دیداری مێری قسەی لەم بارەیەوە کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی:
ئێمە دەمانەوێت دەسەڵاتەکان دیاری بکرێن، سەرۆکی حکومەت دەسەڵاتی سەرۆک پیادە بکات و بەس.
سەرۆکوەزیران، سەرۆکوەزیرانە و دەسەڵاتەکانی دیاریکراون.
وەزیر دەبێت دەسەڵاتی دیاریکراوی خۆی هەبێت، ئەمە دەستپێکێکی باشە.
لامەرکەزی و ناناوەندی لای کابینەی نۆیەم بە جۆرێک بووە، جگە لە خەرجیی بەردەستی وەزارەتەکان، هەر بابەتێک یەک هەزار دیناری پێویست بووبێت، ئەگەرچی هەنووکەیی و فریاگوزارییش بووبێت، پێویست بووە ڕەزامەندیی وەزیر و وەزارەتی پەیوەندیدار وەربگیرێت و زۆرجار ئەم نووسراوانە زیاتر لە وەرزێکیان پێچووە تاوەکو وەڵامەکانیان گەڕاوەتەوە، وەکو ئەوەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی پێکردووە.
قوباد تاڵەبانى:
چەندین نووسراوی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین نێردراون بۆ هەولێر و وەڵام نەدراونەتەوە.
ڕێژەی وەڵامە نێگەتیڤەکان ببینیت ئینجا خەڵک تێدەگات چەندە کێشەکان قووڵن.
بۆچی کەسێک لە هەولێر نەزانێت قڕگە کوێیە، بڕیار بدات لەوێ ئیشێک بکرێت یاخود نا.
ڕەخنەکان بۆ بەسەنتەریکردنی دەسەڵات زیاتر لە کابینەی نۆیەم گیران، کاتێک بە ناوی خۆشگوزەرانییەوە دەستی پێکرد، ئەگەرچی کابینەکە نەیتوانی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانییان بەدی بهێنێت، دابەشکردنی داهات و خزمەتگوزارییەکانیش لەم کابینەیەدا بە ناهاوسەنگ و نادادپەروەر وەسف دەکرێت.
پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ساڵیادى سلێمانی: بە پیلان و پەراوێزخستن لاواز نابێت
عیزەت سابیر: یەکێتى ئامادەیە بە مەرج نەوت و غاز ڕادەستى بەغداد بکرێت

