ڕێبوار تەها: بەشەنەوتی کەرکووکییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرین

پووختەى هەواڵ

  • لە کەرکووک دابەشکردنی نەوت دەستیپێکردووە و بەردەوام دەبێت.

  • بەشێک لە هاونیشتمانییانی کەرکووک ماڵیان لە هەرێمی کوردستانە و فۆڕمیان نەگواستووەتەوە.

  • هاوکات دابەشکردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەردەوامە.


ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، ڕەزامەندیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ وەرگیراوە بۆ ڕەوانەکردنی نەوت بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی کەرکووک کە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.


ڕێبوار تەها:

  • چەند شارۆچکەیەک دیاریکراون تاوەکو نەوتەکەیان بۆ ڕەوانە بکرێت.

  • ئەو خێزانانەی لە دەرەوەی شاری کەرکووک نیشتەجێن، بەشەنەوتی خۆیان وەردەگرن.

  • فەرمانگەی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووک لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە خۆیان دەچن نەوتەکە دابەش دەکەن و سەرپەرشتیی دەکەن.

سەرەتا و وەک قۆناغی یەکەم، بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بە 30 هەزار دینار دەدرێتە هەر خێزانێک و وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنی داوە لە دابەشکردنی نەوت بەردەوام بێت.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

پارێزگاری نوێی کەرکووک سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکار بوو

بە نرخی 33 هەزار دینار بۆ 100 لیتر؛ دابەشکردنی نەوتی سپی دوای پێنجوێن دەگاتە قەڵادزێ

Loading related news...