ڕێگەیەکى مەرگ بۆ ڕێگەى بۆ ژیان دەگۆڕدرێت

ڕێگەیەکى مەرگ بۆ ڕێگەى بۆ ژیان دەگۆڕدرێت

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • سەرەڕاى قەیران و گرفتە داراییەکان کارکردن لە پڕۆژەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى بەردەوامە.

  • سەدان ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر لە قۆناغی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی دووسایدی چوارقوڕنە — دووکان کار دەکەن.

  • بە تەواوکردنى ڕێگاکە ڕووداوەکانى هاتووچۆ کەمدەبنەوە و هاتووچۆى نێوان سلێمانى و ئیدارەى ڕاپەرین ئاسانتر دەبێت.


ڕێگاکە ئیدارەی راپەڕین بە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر دەبەستێتەوە، لە ساڵانی ڕابردوو ترس و دڵەڕاوکێی دروست کردبوو، خەریکە دەبێتە شاڕێیەکی فراوان کە ئیدارە و ناوچە گەشتیارییەکان دەباتە قۆناغێکى دیکەوە لەڕووى خزمەتگوزارییەوە.


سەرپەرشتیاری کۆمپانیای جێبەجێکار:

  • بە ڕۆژ و شەو کار لە پڕۆژەکە دەکەین.

  • لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا توانیومانە بگەینە ناو خەلەکان.

  • 40%ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو کراون.

  • 400 ئامێر کار لە ڕێگاکەدا دەکەن.

تەواوبوونی پڕۆژەکە کارئاسانی دەکات بۆ دانیشتووانی دۆڵی خەلەکان و شۆفێران، کە ڕۆژانە ڕووداوێکی زۆری ھاتووچۆ لەو ڕێگایە ڕوویدەدا و بە ڕێگەی مەرگ ناسرا بوو.

پڕۆژەی دووسایدی چوارقوڕنە دووکان، ساڵی 2013 بەردی بناغەی دانراوە و قۆناغی یەکەمی تەواوکراوە، قۆناغی دووەم و سێیەمی پرۆژەکە درێژییەکەی 37 کیلۆمەترە و گوژمەکەی 243 ملیار دینارى بۆ تەرخانکراوە.

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سلێمانی لە جووڵە ناوەستێت؛ شارێک لە ناو وەرچەرخانێکی گەورەی ئاوەدانیدا

کەناڵ8

Sat Nov 14 2026

Loading related news...