دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە سیریکی ئێران بیسترا

پووختەى هەواڵەکە

  • سوپای پاسداران: هێرش کراوەتە سەر تاوەرەکانی پەیوەندی لە سیریک.

  • سوپای پاسداران: وەڵامی هێرشەکانی سیریکمان دایەوە.

  • سوپای پاسداران: هێرشمان کردە سەر ڕادارێکی ئەمریکا لە بەحرێن.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێرشی سەربایی کرایە سەر چەند تاوەرێکی پەیوەندییەکان لە شارۆچکەی سیریکی پارێزگای هوورمزگانی ئێران و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، وەڵامی هێرشەکانیان داوەتەوە.


بە گوێرەى میدیای ئێران:

  • شەوی ڕابردوو لەگەڵ بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە شارۆچکەی سیریک لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هوورمزگان بیستراوە.

  • بە گوێڕەی سەرچاوە ئاگادارەکانیش، تاوەری پەیوەندییەکانی شارۆچکەکە بە ئامانج گیراون.

  • سوپای پاسدارانی ئێران: وەڵامی هێرشەکانی سەر سیریکیان داوەتەوە.

  • لە لایەن هێزە ئاسمانییەکانەوە توانراوە ڕادارێکی هۆشداریی ئەمریکی لە نزیک دوورگەکانی بەحرێن تێکبشکێنن.

  • هێرشەکانیان بە ئامانجی کۆتاییهاتنی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا و ڕێگرییە لە بە قاچاخبردنی نەوت لە گەرووی هوورمز.

  • سوپای پاسداران: هێزەکانیان لە ئامادەباشیی تەواودان.

  • لە ئەگەری هەر هێرشێکی دیکەی سەربازی بۆ سەر سەروەریی خاکی وڵاتەکەیان.

ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدان، تاوەکو دێت گرژییە سەربازییەکانی نزیک لە ئاوەکانی کەنداو گەرووی هوورمز زیاتر دەبێت لە 24 کاتژمێری ڕابردووش، دوو کەشتیی نەوتهەڵگر کە زیاتر لە چوار ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەڵگرتبوو، کرانە ئامانج و گڕیان گرت، ئەوە جگە لەوەی ناوە ناوە دەنگی تەقینەوە لە دوورگە و کەناراوەکانی ئێران دەبیسترێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سوپای پاسداران: دەبێت ئەمریکا لەبارەى هێرشکردنە سەر ئاهەنگەکەی سیریک وەڵامی ڕایگشتی بداتەوە

سامیا حەسەن

Fri Nov 13 2026

Loading related news...