پێکوتەیەک %42 ڕێگری لە دووبارە تووشبوونەوە بە شێرپەنجەی پێست دەکات

ئاسۆ فازیل2 کاتژمێر پێش ئێستا

پێکوتەیەکی ئەزموونی ڕێگری لە تووشبوونەوە بە جۆرێکی شێرپەنجەی پێست دەکات

  • پێکوتەکە ناوی '' intismeran autogene ''ـە

  • پێکوتەکە قۆناغە کۆتاییەکانی تاقیکردنەوەی تێپەڕاندووە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی پزیشکانی شێرپەنجەی ئەوروپا بخرێتەڕوو

  • پێکوتەکە بەهاوبەشی لەگەڵ دەرمانی '' کیترودا '' دا بەکاردێت کە دەرمانێکە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی میلانۆما بەکاردێت

  • بە گوتەی د. مایکڵ ئۆستۆ، لە سەنتەری میمۆریاڵ سلۆن کیتریندی شێرپەنجەی میلانۆما، پێکەوتەکە لە ڕووی کاریگەرییەوە زۆر بەهێزە و هەرگیز لە ڕابردوودا هیچ پێکوتەیەکی لەو شێوەیەیان نەدیوە

شێرپەنجەی میلانۆما چییە؟

  • شێرپەنجەی میلانۆما جۆرێکی شێرپەنجەی پێستە، لە خانەکانی دروستکەری ڕەنگی پێستەوە سەرهەڵدەدات

  • شێرپەنجەی میلانۆما بەهۆی بازدان لە ناوکەترشی خانەکانی ڕەنگی پێستەوە سەرهەڵدەدات

  • هۆکاری سەرەکیی بازدانەکە بەتەواوی ڕوون نییە، بەڵام ژینگە و بۆماوەیی ڕۆڵیان لە دروستبوونی بازدانەکەدا هەیە

هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی میلانۆما

  • تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی تووشبوون بە شێرپەنجەی میلانۆما بەتەواوی نەزانراوە

  • کەسانی خوار تەمەن 40 ساڵان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی میلانۆما زیاترە

  • خانمان مەترسیی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی میلانۆما زیاترە

  • بەرکەوتن بە تیشکی سەرووبنەوشەیی

  • سووتانەوەی پێست بە تیشکی خۆر

  • کەسانی سپی پێست مەترسیی تووشبوونیان زیاترە

  • بۆماوەیی

خۆپاراستن لە شێرپەنجەی میلانۆما

  • خۆپاراستن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر لە ناوەڕاستی ڕۆژدا

  • هەر گۆڕانێک لە ڕەنگی پێست و خاڵی پێستدا ڕووبدات پشتگوێ نەخرێت و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت

  • لە کاتی چوونە دەرەوەدا جلی گونجاو لەبەر بکرێت بۆ خۆپاراستن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر

  • دژەخۆری گونجاو لە ژێر چاودێریی پزیشكی پسپۆڕدا بەکاربهێنرێت

جۆرەکانی چارەسەری شێرپەنجەی میلانۆما

  • نەشتەرگەری

  • چارەسەری تیشک

  • چارەسەری بەرگری

  • چارەسەری کیمایی

زانیاریی زیاتر

بۆ دەستکەوتنی زانیاریی زیاتر دەتوانن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن

تاتۆکردن مەترسیی تووشبوون بە جۆرێکی کوشندەی شێرپەنجەی پێست زیاددەکات | CHANNEL8

ئاسۆ فازیل

Sat Oct 24 2026

Loading related news...