
سەدر هەرچەندە لە پرۆسەی سیاسی کشاوەتەوە، بەڵام لە بڵاوکردنەوەی پەیام و بانگەوازە سیاسییەکانیدا بەردەوامە.
سەدر پشتیوانیی خۆی بۆ هەوڵەکانی عەلی زەیدی لە "بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی" دەردەبڕێت.
عەلی زەیدی لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات و هەنگاوەکانیشی کاردانەوەیان لێکەوتووەتەوە.
موقتەدا سەدر، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی شیعەکان، داوای ئەنجامدانی نوێژی هەینیی یەکگرتوو لە تەواوی پارێزگاکان دەکات، بۆ پشتیوانی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لە تەواوی پارێزگاکانەوە بچنە بەغداد و لەوێ نوێژی هەینی بکەن.
بڕۆن بۆ زیندووکردنەوەی هۆزەکانتان، لەپێناو خۆشەویستیی وڵات، تەواوکردنی پرۆژەی چاکسازی و پشتیوانیکردنی هەوڵەکان.
تاوەکو بە باشی بەرهەمی چاکسازی ببینرێت و کۆتایی بە گەندەڵ و گەندەڵکاران و قاچاخچییەکان بێت.
سەدر دەشڵێت، پێویستە هەموو بستە خاکێکی وڵات، لە باکوورەوە بۆ باشوور و لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا، لە گەندەڵی و گەندەڵکاران پاک بکرێتەوە و عێراق پارێزراو بێت لە دەستدرێژیی میلیشیاکان و هەموو گەندەڵکاران.
هەڵوێستی بەشێک لە دیپلۆماتکارانی ئەمریکا سەبارەت بە هەنگاوەکانی زەیدی
سودانی و عەممار حەکیم داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد دەکەن
