
عەلى زەیدى لەگەڵ فالح سارى و عەلى تەمیمى ڕەشنووسى بودجەى تاوتوێکرد.
لە بارەى دامەزراندن و گرێبەستەکانەوە بڕیارى نوێ دران.
بڕیارەکان لە بودجەى 2027دا جێبەجێ دەکرێن.
ڕەشنووسى بودجە بۆ هەموارکردنەوە گەڕێنراوەتەوە بۆ وەزارەتى دارایى.
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتى کۆبوونەوەیەکى بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی بودجەی فیدراڵی ساڵی 2027 کرد کە محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران و فالح ساری وەزیری دارایی ئامادەبوون.
بە هەمیشەیکردنى سەرجەم گرێبەستەکان و ئەو کارمەندانەى بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن.
120 هەزار کەس بە گرێبەست لە بودجەی 2027 دادەمەزرێن.
ئەم دامەزراندنە هەموو کەرتەکان دەگرێتەوە و بەگوێرەى ڕێژەی دانیشتووان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە لەنێوان پارێزگاکاندا دابەش دەکرێن.
سەکۆیەکی ئەلیکترۆنى تایبەت بۆ دامەزراندن دەکرێتەوە بۆ دڵنیابوون لە دادپەروەری لەنێوان داواکاران.
حکومەت کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی تەرخانکردنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.
ئەم دامەزراندنە لە چوارچێوەی پەرۆشی حکومەتدایە بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ گەنجان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری کار و ژیان.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی لە ڕەشنووسی بودجەی 2027دا جێگیر کردبوو، بەگوێرەى لیژنەی دارایی ئەنجوومەنى نوێنەران، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بەهەمیشەییکردنی گرێبەستەکان لە بودجەی 2027 جێگیرکرا و هەرێم دەگرێتەوە




