یونایتد داهاتووی کاریکی یەکلایی کردووەتەوە

لە چەند کاتژمێری رابردوودا، ڕاپۆرتە وەرزشییەکان و
میدیا بەریتانییەکان دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی زانیاری نوێ دەربارەی
داهاتووی مانچێستەر یونایتد و بەڕێوەبردنی هونەری یانەکە.

باس لەوە دەکرێت کە ئەگەر گۆڕانکاری لە پۆستی ڕاهێنەری
یەکەمدا ڕووبدات، ئەوا سەرکردایەتی یانەکە پلانی پێشوەختەی هەیە بۆ دەستنیشانکردن
و راکێشانی باشترین سەرکردەکانی ناو دنیای ڕاهێنەرایەتی، واتا کاریک مالئاوایی
دەکات.

لەم چوارچێوەیەدا، چەندین ناوی دیار لە باکگراوندە
جیاوازەکانەوە هاتوونەتە پێشەوە و بوونەتە جێگەی سەرنجی سەرەکی چاودێران و
هاندەرانی یانەکە.

یەکێک لەو ناوانەی کە زۆرترین باسی لێوە دەکرێت، بریتییە
لە ئێدی هاوی ڕاهێنەر، کە بەهۆی کارە نایابەکانی و دروستکردنی پێکهاتەیەکی بەهێز
توانیویەتی سەرنجی زۆربەی یانە گەورەکانی ئینگلتەرا بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. هاوکات ناوی جولیان ناگێلسمانی ئەڵمانیش وەک بژاردەیەکی تری
ئاستبەرزی ستراتیژی دەدرەوشێتەوە، بەرهەمی فەلسەفە و شێوازە مۆدێرنەکەی لە
یاریکردن و بەڕێوەبردنی یاریزانە لاوەکاندا متمانەی زۆری بەدەستهێناوە

. لە لایەکی تریشەوە، پێگەی مایکل کاریک
لەناو یانەکەدا و ئەزموونی پێشووی وەک ڕاهێنەری کاتی، وایکردووە کە وەک یەکێک لەو
کەسایەتیانە سەیر بکرێت کە دەتوانێت لە کاتی قەیرانەکاندا یانەکە بپارێزێت و
هاوسەنگی بگەڕێنێتەوە بۆ ژووری جلگۆڕینی یاریزانەکان،
واتە بە تەواوی نیازیان وانییە کاریک بەرێبکەن و ئاوا ماڵئاوایی لێبکەن، جونکە
یانەکە خۆی بە قەرزاری کاریک دەزانێت، کە وەرزی رابردوو لە خراپترین باوردۆخدا ئەرکی
راهێنەرایەتی یانەکەی گرتە دەست و لە ناوچەی دابەزین رزگاری کرد، تا وایلێهات بۆ
ئەمساڵ کورسییەکی چامپیۆنزلیگ داگیربکەن، بەڵام ئەمساڵ بەو شێوازە نەبوو کە
چاوەڕواندەکرا، یونایتدێکی بەهێز نەبیندرا، ئەمە سەرەرای خەرجییە زۆرەکان و
ئەنجامدانی گرێبەستی گەورە.

بەڕێوەبەرانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەیانەوێت
هەنگاوەکانیان زۆر بە وردی و لەسەر بنەمای توێژینەوەی قووڵ بنێن، چونکە ئەو
بڕیارەی لەم قۆناغەدا دەدرێت کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر داهاتووی یانەکە و
گەڕانەوەی بۆ سەر سەکۆکانی سەرکەوتن لە پرێمەرلیگ و نازناوە ئەوروپییەکان

. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا
و لەگەڵ نزیکبوونەوەی قۆناغە هەستیارەکانی وەرزەکە، گفتوگۆکانی نێو دەستەی کارگێڕی
چڕتر ببنەوە بۆ ئەوەی ڕوونتر بزانرێت کێ دەبێتە بژاردەی کۆتایی و پلانەکان چۆن
جێبەجێ دەکرێن.



Loading related news...