ئیبۆلا گەیشتە نەیجیریا و مەترسیی بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا هەیە

پرژە عەتا2 کاتژمێر پێش ئێستا

پووختەى هەواڵەکە

  • ئیبۆلا گەیشتە نەیجیریا و مەترسیی بڵاوبوونەوەی بە جیهاندا هەیە.

  • یەکەمین تووشبووی ئیبۆلا لە نەیجیریا کەرەنتین کرا.

  • لە کۆنگۆ زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس بەهۆی ئیبۆلاوە گیانیان لەدەستدا.


دوای ئەوەی هەزاران کەسی لە کۆنگۆ کردە قوربانی، ڤایرۆسە کوشندەکە سنووری وڵاتێکی دیکەی بەزاند، ئیبۆلا گەیشتە نەیجیریا و تەندروستیی ئەفریقاش زەنگی مەترسیی بۆ تەواوی جیهان لێدەدات.


کوشندەترین ڤایرۆسەکانى مێژوو

لە کاتێکدا جیهان سەرقاڵی ململانێ سیاسی و سەربازییەکانە، قەیرانێکی تەندروستیی گەورە لە ئەفریقا خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت. ڤایرۆسی ئیبۆلا کە یەکێکە لە کوشندەترین ڤایرۆسەکانی مێژوو، گەیشتە نەیجیریا بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە ئەمە خێراترین و بەربڵاوترین شەپۆلی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسەیە و داوای بەدەنگەوەچوونی نێودەوڵەتی دەکەن.

وەزارەتی تەندروستیی نەیجیریا

  • بە فەرمی یەکەم حاڵەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئیبۆلا ڕاگەیاند.

  • تووشبووەکە گەشتیارێکە کە لە ئۆگەنداوە گەیشتووەتە نەیجیریا.

  • ئێستا لە ژێر کەرەنتینە و چاودێریی توندی پزیشکیدایە.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت کە لە مانگی ئایاری ڕابردووەوە ڤایرۆسەکە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکرات سەریهەڵدا. تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار و 300 کەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش نۆ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.

هاوکات لە کینیاش نۆیەمین حاڵەتی تووشبوون تۆمار کرا، هەرچەندە حکومەتی ئۆگەندا ڕەتیدەکاتەوە وڵاتەکەیان بووبێتە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ئەفریقا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان، هۆشدارییەکی توندی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم شەپۆلەی ئیبۆلا، فراوانترین بڵاوبوونەوەی جوگرافییە لە مێژوودا. بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بەپەلە بێنە سەر هێڵ بۆ دابینکردنی بودجەی خێرا و پێداویستیی پزیشکی، بەر لەوەی ڤایرۆسەکە سنوورەکانی ئەفریقا تێپەڕێنێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات هەشت هەزار کەسی تێپەڕاند

تەندروستیی جیهانی: بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا لە کۆنگۆی دیموکرات لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە

تەندروستیی کۆنگۆی دیموکرات: تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گەیشتووەتە لووتکە

نەتەوەیەکگرتووەکان: ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە

پرژە عەتا

Wed Oct 21 2026

Loading related news...