سیمیۆنی بووەتە دێوەزمەی هانسی فلیک

ئەمشەو چاوەکان لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆن، کاتێک ئەتلەتیکۆ مەدرید کاتژمێر 23:00 میوانداریی
بەرشلۆنەی خاوەن پێشەنگی ڕیزبەندیی لالیگا دەکات.

ئامانجی هەردوولا پێشەنگییە

پێشبینیکردن قورسە و هەردوولا ئامانجی خۆیان هەیە، یەکەمیان بەرشلۆنەیە، کە ئامانجی ئەوەیە هاوبەشێتی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید تێکبدات، کە ئێستا هەردووکیان بە 30 خاڵ پلەی یەکەم ودووەمیان گرتووە، بە بەردنەوەی بەرشلۆنە هێندەی دیکە پێشەنگی مسۆگەر دەکات،

دووەمیان ئەتلەتیکۆی میواندارە، کە کە بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە، بە بردنەوە پێش هەردوو بەرشلۆنە و ریاڵ مەدرید دەکەوێت.

بەرشلۆنەی هانسی فلیک لە لالیگا تەنیا یەک شکستیان هەیە ئەویش بەرامبەر ریاڵ مەدرید بوو، ئەتلەتیکۆی دیێگۆ
سیمیۆنیش هەر یەک شکستی هەیە، کە بەرامبەر بیلباو بوو.

.گومان نییە کە پلانەکانی هانسی فلیک بەهێزن و توانای بردنەوەی هەیە، بەڵام سیمیۆنی بووەتە دێوەزمەی فلیک

دێوەزمەی فلیک


دیێگۆ سیمیۆنی، تەنیا ڕاهێنەرە لە کاروانی ڕاهێنەرایەتیدا سێ جار لە هانسی فلیکی بردبێتەوە.

هەردوو ڕاهێنەر 12 جار ڕووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە، فلیک بە 7 بردنەوە و 2 یەکسانبوون باڵادەستە، بەڵام چۆلۆ سێ شکستی بەئازاری دووچاری ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە کردووە، کە دیارترینیان بە ئەنجامی 4-0 لە جامی پادشا و 2-0 لە چامپیۆنزلیگی وەرزی ڕابردوودا بووە، بۆیە بردنەوەیەکی دیکە، سیمیۆنی دەکاتە یەکەم ڕاهێنەر کە 4 جار شکست بە فلیک بهێنێت.

پێکهاتەی هەردوولا

بۆ ئەمشەو، لە پێکهاتەی ئەتلەتیکۆ کریستیان رۆمێرۆ ئامادە نابێت، لە بەرشلۆنەش قەیرانی پێکانە، هەریەکە لە کوندێ، ئێسپارت، ئۆلمۆ،بارداخچی و ڕۆدری ئامادە نابن، بەڵام کریستنسن و گارسیا گەڕاونەتەوە و ئامادەدەبن.



Loading related news...