
سەردانەکە فەرمییە و بەسەرۆکایەتیی لیژنەیەکی باڵایە
سەرۆکوەزیران لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسر کۆدەبێتەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە قاهیرە، لەوبارەیەوە حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، زەیدی بەسەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا دەچێتە میسر، لەوێ لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆککۆماری میسڕ کۆدەبێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێی ئەم دۆخەی ئێستای ناوچەکە دەکرێت.
لەگەڵ هەماهەنگی لە نێوان هەردوو وڵات دەربارەی چارەسەرە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوتا میسرییەکەی یاداشتی لێکگەیشتن لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و میسڕ واژۆ دەکەن.
گوتەبێژی حکومەتی عێراق: سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی کۆمکاری عەرەبی دەکات.
لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکارەکە و نوێنەری وڵاتانی ئەندام بۆ گفتوگۆ لەسەر پێشهاتەکان و پەرەپێدانی کاری عەرەبی هاوبەش، گفتوگۆیان دەبێت.
ئەم سەردانە دوای ئەو گفتوگۆ سەرەتاییانە دێت کە لە 18ـى تشرینی یەکەمی 2026، لە بەغداد لە نێوان عەلی زەیدی و بەدر عەبدولعاتی، وەزیری دەرەوەی میسر بەڕێوەچوون و تیایدا بانگهێشتنامەی فەرمیی سەرۆکی میسر گەیێنرایە سەرۆکوەزیرانی عێراق.
