
ئەمساڵ لە عێراق 4358 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراوە.
لە واست بەهۆی نەخۆشییەکەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە عێراق نەخۆشییەک سەریهەڵداوە و بەهۆیەوە دوو ڕۆژ پشوو لە پارێزگای واست ڕاگەیێنراوە و پشکنینەکانیش لە خوێندنگەکان دەستیپێکردووە، وەزیری تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ساڵەوە چوار هەزار و 358 حاڵەتی نەخۆشی سەحایا کە نەخۆشی هەوکردنى پەردەى مێشکە تۆمارکراوە و تەنیا لە واست 15 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
بۆ بەدواداچوونی ئەو نەخۆشییە، عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی عێراق چووەتە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە عەلی زەیدی ڕاگەیاندووە، لە ئەمساڵدا تاوەکو ئێستا چوار هەزار و 358 حاڵەتی نەخۆشی هەرکردنی پەردەی مێشک تۆمارکراوە .
بەراورد بە دوو ساڵی پێشوو ئامارەکە زیادی کردووە بەوپێیەی لە 2024. ئامارەکە 3948 حاڵەت و لە 2025، 4129 حاڵەت بووە.
وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاندووە، بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە واست 15 حاڵەتی مردن تۆمارکراوە.
بەدواداچوون دەکەن بۆ نەخۆشییەکە و فەرمانیان کردووە بە گەڕانی مەیدانی لیژنەکانیان لە پارێزگای واست، بۆ ڕێگری لە تەشەنەسەندی زیاتری نەخۆشییەکە.
سەرهەڵدانی نەخۆشییەکە وایکردووە لە زۆرێک لە خوێندنگەکانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دەستبکرێت بە هەڵمەتی تەعقیم کردن و ڕێکاری خۆپارێزی گیراوەتەبەر.
لە کەرکووکیش هەرچەندە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارنەکراوە بەڵام پارێزگاری کەرکووک فەرمانی بە تەندرروستی کەرکووک کردووە بەدواداچوون بۆسەرجەم خوێندنگەکان بکرێت تاوەکو ڕێگری بکرێت کە بڵاوبوونەوەی ئەو نەخۆشییە.

