لە دیالە و بابل دوو هەوڵی بەقاچاخبردنی نەوت پووچەڵکرانەوە و 10 کەس دەستگیرکران

شوێنی دەستبەسەرداگرتنی بۆریی قاچاخی نەوت لە ڕێگای نێوان بەسڕە - زیقار
شوێنی دەستبەسەرداگرتنی بۆریی قاچاخی نەوت لە ڕێگای نێوان بەسڕە - زیقار

پووختەی هەواڵەکە

  • هەواڵگیریی سەربازی عێراق هەوڵێکی بەقاچاخبردنی نەوتی لە دیالە پووچەڵکردەوە.

  • تۆرێکی 10 کەسی بەقاچاخبردنی نەوت لە بابل دەستگیرکران.


بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیریی سەربازی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێکی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان و کەرەستەی پیشەسازی لە دیالە پووچەڵکراوەتەوە و لە بابلیش لەناوچەی حەسوە تۆڕێکی بەقاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان پووچەڵکراوەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگیریی سەربازی عێراق:

  • هەوڵێکی بەقاچاخبردنی بڕێکی زۆر لە بەرهەمە نەوتییەکان لە دیالە پووچەڵکراوەتەوە.

  • ئەو بەرهەمە نەوتییانە لە یەکێک لە پارێزگاکانی دیکەوە چووەتە دیالە.

  • دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆری کەرەستەی پیشەسازی کە دژی ڕێنماییەکانە و دانراوە بۆ بەقاچاخبردنی بەڕێگەیەکی نایاسایی.

هاوکات لە ناوچەی حەسوە لە بابل، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، دەستیان گرتووە بەسەر بۆرییەکی نەوتی کونکراو لە ناوچەی ئەسکەندەرییە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاندووە، لەسەر ئەو ڕووداوە 10 کەس دەستگیرکراون کە لەچوارچێوەی تۆڕێکی بەقاچاخبردنی نەوتدا کاریان کردووە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

هەرێم کەمال ئاغا: بە قاچاخبردنی نەوت لە هەرێمى کوردستان بەو ڕێژەیە نییە باس دەکرێت

جەبار حسین

Sat Nov 28 2026

Loading related news...