گۆچان دروستکردن بووەتە سەرچاوەى داهاتى هاونیشتمانییەکى شارى بۆکان

گۆچان دروستکردن بووەتە سەرچاوەى داهاتى هاونیشتمانییەکى شارى بۆکان

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • حاجی عوسمان تەمەنی نزیکەی 90 ساڵە.

  • زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی دروستکردنی گۆچانە.


زیاتر لە 10 ساڵە هاونیشتمانییەکی شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرقاڵی دروستکردنی گۆچانە، حاجی عوسمان ئەحمەدزادە، تەمەنی نزیکەی 90 ساڵە، بە خۆشەویستییەوە سەرقاڵی پیشەی گۆچان دروستکردنە و بە گوتەی خۆی، پیشەکەی ئێستا گەشەی باشی کردووە و خواستی زۆریش لەسەر گۆچانەکانی هەیە.


حاجی عوسمان

  • گۆچانەکانی بە تاک و بە کۆش دەفرۆشێت.

  • لە هەرێمی کوردستانیشەوە کڕیاری هەیە.

  • پیاوێکی دنیا دیدە و ماندووە.

  • خووی بە کارەکەی و ژینگەی ناو باخەکانی بۆکانەوە گرتووە.

  • نەک هەر ماندوو نابێت، بەڵکو چێژ لە کارەکەشی دەبینێت.

  • ئەم پیاوە بە ئەزموونەی بۆکان تاقەت و حەوسەڵەیەکی باشی لەگەڵ داری گۆچانەکانی هەیە.

  • یەک یەک ڕەنگیان دەکات.

  • حاجی عوسمان تەمەنی نزیکەی 90 ساڵە.

  • شیعری زۆربەی شاعیرانی لەبەرە و حەزێکی زۆری بۆ ئەدەب و هونەریش هەیە.

هاوکارمان فەریدە وەیسی سەردانی حاجی عوسمانی لە گوندەکەی کردووە و پێکەوە گوێ لە ئەزموون و بەسەرهاتە خۆشەکانی دەگرین.

سامیا حەسەن

Mon Nov 23 2026

Loading related news...