ڕێواز فایەق: پارتى چاوەڕوانى ئەو کاردانەوەى یەکێتى نەبوو

ڕێواز فایەق: پارتى چاوەڕوانى ئەو کاردانەوەى یەکێتى نەبوو

00:00/00:00
ڕێواس فایەق، سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى کوردستان خولى پێنجەم

پووختەى هەواڵەکە

  • ڕێواز فایەق: پارتى خوێندنەوەى بۆ دۆخەکە هاوشێوەى 2013 و 2018 بوو.

  • ڕێواز فایەق: قەیرانەکە لە جیاتى چارەسەر قوڵتر بووەتەوە.


ڕێواز فایەق، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانیی کوردستان و سەرۆکى خوولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى ڕایگەیاند، پارتى بەو هەنگاوەى لە پەرلەمان ناى خوێندنەوەى بۆ دۆخەکە کردبوو کە هاوشێوەى ساڵى 2013 و 2018 دۆخەکەى بە ئاسایی بۆ دەچێتە سەر.


قسەکانى سەرۆکى پێشوى پەرلەمان

  • پارتى چاوەڕوانى ئەو کاردانەوەى یەکێتى نەبووە.

  • بۆیە قەیرانەکە لە جیاتى چارەسەر قوڵتر بووەتەوە.

  • بە پێویستى دەزانێت بیر لە بژاردەیەک بکرێتەوە.

  • لە دەرەوەى سندوقى دەنگدان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

  • ئێستا دامەزراوەى دەستوورى و خزمەتگوزارى لە جیاتى کارەسەرەکییەکانى سەرقاڵى بەتاڵکردنەوەى ئەو بەریەککەوتانەیە.

  • کە بەردەوام لە دونیابینى جیاوازى دوو لایەنە سەرەکییەکە بۆ حکوم ڕوودەدات.

سەرۆکى پێشووى پەرلەمانى کوردستان باسلەوەدەکات، سەرۆکى لیژنەى ئامادەکارى دیدگاى هاوبەشبووە بۆ حکومڕانى داهاتوو لەکاتى دانوستانەکان دەڵێت خۆم لەم بابەتە بێزاربووم دەبێت هاونیشتمانییان چى بڵێن؟ بۆیە پرۆسەکە پێویستى بە بژاردەى دیکەى سیاسى، دەستوورى دامەزراوەیی لە دەرەوەى سندوقى دەنگدان هەیە.

ئەمڕۆ و سبەى، کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانی، بە بەشداریی چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و سەربازیی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، لە ژێر چاودێریی نزار ئامێدى سەرۆککۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێوەدەچێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

عەلى بابا جان: هەوڵى بەرقەراربوونى ئاشتى لە هەرێمى کوردستان دەدەین

Loading related news...