لە خەلفەتى باکوورى کوردستان ئاستی ئاو 10 مەتر کەمیکردووە

لە خەلفەتى باکوورى کوردستان ئاستی ئاو 10 مەتر کەمیکردووە

00:00/00:00

پووختەى ڕاپۆرت

  • شوێنەوار و خانووەکانی 26 ساڵ بەر لە ئێستا دەرکەوتوونەتەوە.

  • هاونیشتمانییانی خەلفەتی سەردانی خانووە کۆنەکانی خۆیان دەکەن.


لە شارۆچکەی خەلفەتی سەر بە شاری ڕحای باکووری کوردستان، بە هۆی کۆنتڕۆڵکردن و چاککردنی بەنداوی ئەتاتورک و بیرەچیک، ئاستی ئاوی ڕووباری فورات لەم ناوچەیە نزیکەی 10 مەتر کەمیکردووە.


تێکچوونى جوگرافیا و دیمەنى ناوچەکە

  • بە کەمبوونەوەی ئاستی ئەم ئاوە، دیمەنی شارۆچکەکە بە تەواوی گۆڕاوە.

  • ئەو شوێنانەی ساڵانێک بوو ژێر ئاو کەوتبوون، جارێکی دیکە ڕووناکیی ڕۆژیان بینییەوە.

  • مزگەوتی گەورەی خەلفەتی و منارەی مزگەوتەکەش لە گەڕەکی ساواشان و دەیان خانوو و باخچەی دێرین کە 26 ساڵە نەبینراون، ئێستا دووبارە دەرکەوتوونەتەوە.

شارۆچکەی خەلفەتی ساڵی 2013 خرایە لیستی شارە ئارامەکانی جیهان، دوای دروستکردنی بەنداوی بیرەچیک ناوچەکە 50 مەتر ژێر ئاو کەوتبوو، دانیشتووانەکەی ناچار بوون 10 کیلۆمەتر دوور بکەونەوە، ئێستا خەڵکی خەلفەتی ئەم دەرفەتە دەقۆزنەوە و سەردانی ئەو ماڵانە دەکەنەوە تیایدا تەمەنی منداڵییان بەسەر بردووە.

بەگوێرەی پلانەکە، ئاستی ئاوەکە لەو شوێنەی کە هەیە بۆ ماوەی نزیکەی مانگێک دەمێنێتەوە، کاتێک کارەکانی چاککردنەوەی بەنداوەکە تەواو دەبن، ئاستی ئاوی فورات بەرز دەبێتەوە و جارێکی دیکە ئەم شوێنە مێژووییانە ژێرئاو دەکەونەوە.

ژوان نیزام

Thu Nov 12 2026

Loading related news...