
لە خولی نایابی یانەکانی عێراق، یانەی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنێکی تری تۆمار کرد و بە گۆڵێکی بێوەڵام لە یانەی شەتڕەی میوانی بردەوە.
تەنیا گۆڵی پێشمەرگە لە یارییەکەدا لە ڕێگەی یاریزان ئیبراهیم محەممەدەوە لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا تۆمار کرا.
بەو بردنەوەیە پێشمەرگەی سلێمانی خاڵەکانی دەبێتە هەژدە خاڵ و لە پێشەنگی خولەکەدا جێگیر بووە.
مەسافى شیمالیش براوە بوو
لە یارییەکى دیکەى هەمان خول، یانەى مەسافى شیمال سەرکەوتنێکى بەنرخى بەدەستهێنا و بە گۆڵێکى بێوەڵام لە نەفتى وەسەتى بردەوە.



