کۆنسێرتەکە لە لایەن گرووپی یایی بە بەشداری 25 خانم و 17 ژەنیاربەڕێوەچوو.
لە کۆنسێرتەکە مۆسیقا و گۆرانییە ڕەسەنە کوردییەکان پێشکەشکران.
کۆنسێرتەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژانی 26 و 27 و 28ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
بنکەی فەرهەنگ و هوونەری شارۆ لە شاری سەردەشتی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بنکە هوونەرییەکە باوەشی بۆ دووەمین کۆنسێرتی مۆسیقا و ئاوازە ڕەسەنە کوردییەکانی گرووپی یایی شارەکەی کردووەتەوە.
کۆنسێرتەکەیان هەوڵێکە بۆ زیندوو ڕاگرتنی دەنگی ڕەسەن.
پاراستنی گۆرانییە کۆنەکان و گواستنەوەی میراتی هونەری لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە.
کۆنسێرتەکە بە بەشداریی 25 خانم لە کۆڕی گۆرانیبێژان.
17 ژەنیار لە فێرگەی لاوکی سەردەشت.
ژەنیارانی شارەکانی بۆکان، سەقز، سنە و بانە بەڕێوەچوو.
هوونەرمەند و ژەنیارانیش دڵخۆش کە بەرهەمەکانیان جێگەی ڕەزامەندی خەڵک بووە و دەڵێن ئەوە هانیا دەدات لە داهاتوو بەرهەمی جوانتر پێشکەش بکەن.
میوانان و بەشدارانی سەرسامن بە بەرهەم و کارە هوونەرییەکان و کۆنسێرتەکەش وەک هەنگاوێک بە بەرەوپێشچوونی زیاتری هوونەر و مۆسیقای کوردی دەزانن.
هاونیشتمانییەکی سەردەشتی ئەرشیفێکی دەگمەنی بۆ بەرهەمەکانی حەسەن زیرەک دروستکردووە