
ئاستی یەدەگی دراوی بیانی عێراق گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی و دڵنیایی تەواو دەدرێتە بازاڕەکان. ئەم بڕە پارەیە کە نزیکەی 80 ملیار دۆلارە، توانای هەیە بۆ ماوەی سێ چارەگی ساڵێک هاوردەی تەواوی وڵاتەکە دابین بکات. ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی دابەزینی بەهای دینار و کاریگەرییەکانی داهاتی نەوت لەسەر ئابووری وڵات بەردەوامن.
مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆکوەزیران ڕایگەیاندووە، یەدەگی بیانی ڕۆڵێکی سەرەکی لە پاراستنی سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دیناردا دەگێڕێت. بانکی ناوەندی لە ڕێگەی دابینکردنی دۆلار بۆ داواکارییە یاساییەکان، ڕێگری لە دروستبوونی فشار لەسەر دینار دەکات. ساڵح ئاماژە بەوەش دەکات کە هەرچەندە دۆخی دارایی ئێستا سەقامگیرە، بەڵام بۆ پاراستنی ئەم ئاسایشە ئابوورییە پێویستە چاکسازیی دارایی بکرێت و پشتبەستن بە داهاتی نەوت کەمبکرێتەوە.
قەیرانی دۆلار لە عێراق؛ یەدەگی دراوی بیانی 31.1 ملیار دۆلار کەمی کردووە
بانکی ناوەندی عێراق: یەدەگی دینار بۆ 118 تریلیۆن دینار دابەزیووە


.jpg)