
پووختەی هەواڵ:
تاڵانکارییەکانی پێشووی مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس، بووە بە هاندانێکی گەورە بۆ تاوانباران تاوەکو مۆزەخانەکان لە تێکڕای ئەوروپا بکەن بە ئامانج
چاودێران پێشبینی دەکەن مۆزەخانە بچوکەکان ببن بە نێچیرێکی ئاسان
ڕەخنەگران داوا دەکەن حکومەتەکان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بۆ پاراستنی مۆزەخانەکان

لەماوەی ڕابردوودا، تاڵانکارییەکەی مۆزەخانەی لوڤەر لە پاریس، کە بووە هۆکاری دزرانی چەند خشڵێکی گرانبەهای شاهانەیی و نەدۆزینەوەیان، وای کردووە ئێستا تاوانبار و تاڵانچییەکان زیاتر مۆزەخانە و ناوەندە کولتوورییەکانی ئەوروپا بکەنە ئامانج.

لە وڵاتەکانی وەکو فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا، دزین و تاڵانکاریی لە بەشێک لە مۆزەخانە بچوکەکان سەریهەڵداوە، چاودێران دەڵێن: دەستگیرنەکردنی تاوانباران، وای کردووە مۆزەخانەکان بە نێچیرێکی ئاسان ببینرێن.
هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم ئامانجگرتنانە:
خێرایی تاڵانکاری
لاوازیی ئەمنی
بەهای بەرزی پارچەکان
نەدۆزینەوەی تاوانباران و لاوازیی لێکۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەکان
